+ -

عَنْ أُمَيْمَةَ بِنْتِ رُقَيْقَةَ رضي الله عنها أَنَّهَا قَالَتْ:
أَتَيْتُ النَّبِيَّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فِي نِسْوَةٍ مِنَ الْأَنْصَارِ نُبَايِعُهُ، فَقُلْنَا: يَا رَسُولَ اللَّهِ، نُبَايِعُكَ عَلَى أَلَّا نُشْرِكَ بِاللَّهِ شَيْئًا، وَلَا نَسْرِقَ، وَلَا نَزْنِيَ، وَلَا نَأْتِيَ بِبُهْتَانٍ نَفْتَرِيهِ بَيْنَ أَيْدِينَا وَأَرْجُلِنَا، وَلَا نَعْصِيَكَ فِي مَعْرُوفٍ، قَالَ: «فِيمَا اسْتَطَعْتُنَّ، وَأَطَقْتُنَّ» قَالَتْ: قُلْنَا اللَّهُ وَرَسُولُهُ أَرْحَمُ بِنَا، هَلُمَّ نُبَايِعْكَ يَا رَسُولَ اللَّهِ، فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: «إِنِّي لَا أُصَافِحُ النِّسَاءَ، إِنَّمَا قَوْلِي لِمِائَةِ امْرَأَةٍ كَقَوْلِي لِامْرَأَةٍ وَاحِدَةٍ، أَوْ مِثْلُ قَوْلِي لِامْرَأَةٍ وَاحِدَةٍ».

[صحيح] - [رواه الترمذي والنسائي وابن ماجه] - [سنن النسائي: 4181]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئومەیمەی كچی روقەیقەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
«لەگەڵ كۆمەڵێك ئافرەتی ئەنساڕیدا هاتم بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆئەوەی بەیعەتی پێبدەین، ووتمان: ئەی پێغەمبەری خودا، بەیعەت وپەیمانت پێدەدەین كە بە هیچ شێوەیەك هاوبەش بۆ خوای گەورە بڕیار نەدەین، ودزی نەكەین، وزینا نەكەین، وبە هیچ جۆرێك بوهتان وخیانەت نەكەین، ولە چاكەدا سەرپێچی فەرمانت نەكەین، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «لەوەی لە تواناتاندایە»، دەڵێت: ووتمان: خودا وپێغەمبەرەكەی بە بەزەیی ترن بۆمان، دەستت بێنە با بەیعەتت پێبدەین ئەی پێغەمبەری خودا، بەڵام پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «من تەوقە لەگەڵ ئافرەتاندا ناكەم، بەڵكو قسەم بۆ سەد ئافرەت وەكو قسە كردنم وایە بۆ یەك ئافرەت».

[صەحیحە] - - [سنن النسائي - 4181]

شیکردنەوە

ئومەیمەی كچی روقەیقە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ئەو لەگەڵ كۆمەڵێك لە ئافرەتانی ئەنساڕ هاتن بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆئەوەی بەیعەت پێبدەن لەسەر ئەوەی بە هیچ شێوەیەك هاوبەش بۆ خوای گەورە بڕیار نەدەن، ودزی نەكەن، وزیان نەكەن، وبە هیچ جۆرێك بوهتان وخیانەت نەكەن، ولە چاكەدا هەرگیز سەرپێچی نەكەن، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: لەو شتانەی لە توانای ئێوەیدایە. ووتمان: خودا وپێغەمبەرەكەی بەڕەحمترن بەرامبەر بە ئێمە، وەرە با بەیعەتت پێبدەین ئەی پێغەمبەری خودا بە تەوقە كرنی دەست هەروەكو پیاوان، بەڵام پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: من تەوقە لەگەڵ ئافرەتان ناكەم، بەڵكو قسە وبەیعەت وەرگرتنم لە سەد ئافرەت وەكو قسە وبەیعەت وەرگرتنمە لە یەك ئافرەت.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ڕوونكردنەوەی چۆنیەتی بەیعەتدانی ئافرەتان بە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-.
  2. حەرامبوونی تەوقە كردن لەگەڵ ئافرەتە نامەحرەمەكان.
  3. ئەركە شەرعییەكان بەستراوەتەوە بە دەسەڵات وتواناوە.
وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئەندەنوسی بەنگالی سینهالی ڤێتنامی هوسا پورتوگالی تلغۆ سه‌واحیلی تایلەندی ئاسامی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی داری ڕۆمانی مەجەری الجورجية الخميرية الماراثية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر