لیستی فەرموودەکان 4

ھەرکەسێک لە ئێوە ھەر خراپەیەکی بینی؛ ئەوا با بە دەستی بیگۆڕێت، ئەگەر نەیتوانی (بە دەستی بیگۆڕێت)؛ ئەوا با بە زمانى بیگۆڕێت، وئەگەر نەیتوانى (بە زمانى بیگۆڕێت)؛ ئەوا با بە دڵی (ئینکاری لەو خراپەیە بکات)، وئەمیش (ئینکار کردنی خراپە لە دڵدا) لاوازترینی ئیمانە
ئەگەر خەڵکی ستەمکار ببینن ودەستی نەگرن، ئەوا نزیکە لەوەی کە خوای گەورە سزایەکی گشتی تووشی هەموویان بکات
سوێند بە ئەوەی کە نەفسی منی بە دەستە، یان ئەوەتا فەرمان بە چاکە دەکەن ونەهی لە خراپە دەکەن؛ یان نزیکە لە ئەوەی کە خوای گەورە سزایەک بنێرێتە سەرتان لە لایەن خۆیەوە، پاشان ئێوە نزا دەکەن و وەڵامتان نادرێتەوە
هۆشدار بن ترسان لە خەڵكی واتان لێنەكات كە مرۆڤ شتێك ڕاست وهەق بێت ونەوێرێت بیڵێت؛ ئەگەر شتەكەی بینی بێت یان زانیبێتی