عن أبي هريرة رضي الله عنه قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : «قال الله تعالى : أَعْدَدْتُ لعِبَادي الصَّالحين ما لا عَيْنٌ رأَت، ولا أُذُنٌ سَمِعَت، ولا خَطَر على قَلب بَشَر، واقْرَؤُوا إن شِئْتُمْ: (فلا تَعلم نفس ما أُخْفِي لهم من قُرَّة أَعْيُنِ جَزَاء بما كانوا يعملون).
عن سهل بن سعد رضي الله عنه قال: شَهدت من النبي صلى الله عليه وسلم مَجْلِسَا وَصَفَ فيه الجَنَّة حتى انتهى، ثم قال في آخر حديثه: «فيها ما لا عَيْنٌ رأَت، ولا أُذُنٌ سَمِعَت، ولا خَطَر على قَلب بَشَر» ثم قرأ:(تتجافى جُنُوبهم عن المَضَاجِع) إلى قوله تعالى :(فلا تعلم نفس ما أُخْفِي لهم من قُرَّة أَعْيُنِ).
[صحيح] - [حديث أبي هريرة متفق عليه.
حديث سهل بن سعد رواه مسلم]
المزيــد ...
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خواى گەورە دەفەرموێت: «بۆ بەندە چاکەکانم شتانێکم ئامادە کردووە کە چاوەکان نەیان بینیووە، وگوێیەکان نەیان بیستووە، و بەسەر دڵی هیچ مرۆڤێکدا نەهاتووە، بخوێننەوە ئەگەر ویستتان: {فَلَا تَعْلَمُ نَفْسٌ مَّآ أُخْفِىَ لَهُم مِّن قُرَّةِ أَعْيُنٍ جَزَآءًۢ بِمَا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ} [السجدة: 17] واتە: {ئینجا ھیچ کەسێک نازانێت چی شاراوەتەوە بۆیان لە (بەھەشتدا کە ھۆی) گەشبوونی چاوەکانن ئەم پاداشتە (دەدرێنەوە) بە ھۆی ئەو کردەوانەی کە کردوویانە}». ولە سەهلی کوڕی سەعدەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ئامادەی دانیشتنێکی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بووم کە وەسفی بەهەشتی کرد هەتاوەکو تەواو بوو، پاشان لە کۆتایی وتەکانیدا فەرمووی: «شتانێکی تێدایە کە چاوەکان نەیان بینیووە، وگوێیەکان نەیان بیستووە، وبیرکردنەوەى لێی نەهاتووە بەسەر دڵی هیچ مرۆڤێک»، پاشان -ئەم ئایەتانەى خوێندەوە- : {تَتَجَافَىٰ جُنُوبُهُمْ عَنِ ٱلْمَضَاجِعِ يَدْعُونَ رَبَّهُمْ خَوْفًا وَطَمَعًا وَمِمَّا رَزَقْنَـٰهُمْ يُنفِقُونَ (16) فَلَا تَعْلَمُ نَفْسٌ مَّآ أُخْفِىَ لَهُم مِّن قُرَّةِ أَعْيُنٍ جَزَآءًۢ بِمَا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ (17)} [السجدە] واتە: {تەنیشتیان دوور دەکەوێتەوە لە جێگای خەوتنیان (واتە: لەخەو ھەڵدەسن بۆ شەو نوێژکردن) نزا دەکەن ودەپاڕێنەوە لە پەروەردگاریان بە ترس و ھیواوە و لەو ڕۆزی و سامانەی پێمان داون دەبەخشن (16) ئەمجا ھیچ کەسێک نازانێت چی شاراوەتەوە بۆیان لە (بەھەشت دا کە ھۆی) گەشبوونی چاوەکانن ئەم پاداشتە (دەدرێنەوە) بە ھۆی ئەو کردەوانەی کە کردوویانە (17)}.
[صەحیحە] - [موسلیم گێڕاویەتیەوە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]
واتاى فەرموودەکە: خواى گەورە ئامادەى کردووە بۆ بەندە چاکەکان، ئەوانیش ئەو کەسانەن کە فەرمانەکان جێبەجێ دەکەن وخۆیان بە دوور دەگرن لە حەرامکراوەکان، (چاوەکان نەیان بینیووە): لە جوانی وشتی سەرنجڕاکێش وقەشەنگ. (وگوێیەکان نەیان بیستووە): لە دەنگی خۆش و وەسفی سەیر ولێرەدا تەنها باسی بینین وبیستنی کردووە چونکە بەهۆیانەوە درک بە زۆرینەى هەستپێکراوەکان دەکەین، وهەروەها تامکردن وبۆنکردن وبەرکەوتنیش -دەستلێدانیش- هەستن. (و بەسەر دڵی هیچ مرۆڤێکدا نەهاتووە): واتا ئەو نیعمەت وخۆشیەى بۆیانی ئامادە کردووە بەسەر هیچ دڵێکدا نەهاتووە وهیچ مرۆڤێک بیری لێ نەکردووەتەوە، هەرشتێک هاتبێتە سەر دڵیاندا بەهەشت لەوە مەزنترە وخۆشترە؛ چونکە مرۆڤ تەنها ئەو شتانە دێت بە خەیاڵیدا کە دەیزانن ولە خەیاڵیانەوە نزیکە لەو شتانەى سەبارەتی دەزانن، وخۆشی ونیعمەتەکانى بەهەشت لە سەرووی ئەمانەوەیە، ئەمیش لە ڕێزلێنانى خواى گەورەیە بۆیان چونکە گوێڕایەڵی فەرمانەکانى خواى گەورە بوون، وخۆیان لە حەرامکراوەکان پاراست، ولە پێناو خواى گەورە ئارامیان گرت لەسەر ناڕەحەتی وناخۆشییەکان، بۆیە پاداشت لە ڕەگەزی کردەوەکانە. (بخوێننەوە ئەگەر ویستتان) لە گێڕانەوەیەکی تردا: (ئەم ئایەتەى خوێندەوە): {فَلَا تَعْلَمُ نَفْسٌ مَّآ أُخْفِىَ لَهُم مِّن قُرَّةِ أَعْيُنٍ جَزَآءًۢ بِمَا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ} [السجدة: 17] واتە: {ئەمجا ھیچ کەسێک نازانێت چی شاراوەتەوە بۆیان لە (بەھەشتدا کە ھۆی) گەشبوونی چاوەکانن ئەم پاداشتە (دەدرێنەوە) بە ھۆی ئەو کردەوانەی کە کردوویانە}، (هیچ کەسێک): لە ئایەتەکەدا لە (نفس) باسکراوە، واتا هەموو نەفسەکانی هەموو بوونەوەرەکان دەگرێتەوە، بۆیە هیچ یەکێک نازانێت چییان بۆ ئامادەکراوە لە خێر ونیعمەت وئاسوودەیی وچێژی زۆر وهەمیشەیی، چونکە ئەوان لە شەودا نوێژیان کرد ونزایان کرد، وکردەوەکانیان شاردەوە، بۆیە پاداشت لە ڕەگەزی کردەوەکانە، بۆیە فەرمووی: {جَزَآءًۢ بِمَا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ (17)} [السجدە] واتە: ئەم پاداشتە (دەدرێنەوە) بە ھۆی ئەو کردەوانەی کە کردوویانە (17)}.