عن أبي هريرة رضي الله عنه أن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال: «لَقَابُ قَوْسٍ في الجنة خيرٌ مما تَطلُع عليه الشمس أو تَغْرُب».
[صحيح] - [رواه البخاري]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «شوێنێکی بەهەشت بە ئەندازەی کەوانەیەک* خێرترە لەوەى خۆر بەسەریدا هەڵدێت یان ئاوا دەبێت (مەبەست ئەم ژیانی دونیایە)». *(کەوانەیەک: مەبەست کەوانەى تیر هاویشتنە کە لەوەیە نیو مەتر یان کەمتر بگرێت)
صەحیحە - بوخاری گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

ئەم فەرموودەیەدا باسی مەزنی پاداشتی ئیمانداری تێدایە لە بەهەشتدا، وبێنرخی وکەمی ئەم دونیایە ڕووندەکاتەوە، وئەم شوێنەى بەهەشت کە بە ئەندازەی کەوانەیەکی تیر هاویشتنە کە لەوەیە نیو مەتر کەمتریش بگرێت لەسەر زەوی؛ خێترە لە هەموو ئەوەى لە دونیا هەیە بە هەموو خۆشی وڕابواردنەکانیەوە، ئەمیش بەهۆی ئەوەیە کە بەهەشت بەنرخە وبەردەوامە وبۆ هەتاهەتایی دەمێنێتەوە، بەڵام ئەم ژیانی دونیایە بۆ ماوەیەکی کاتیە نامێنێت و لەناو دەچێت، خواى گەورە داواى چوونە بەهەشتت لێدەکەین وبمانکەیت لە ئەهل وخەڵکی بەهەشت.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی چینی فارسی هیندی ڤێتنامی سینهالی هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر