+ -

عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ رَضيَ اللهُ عنهُ أَنَّ رَسُولَ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ:
«إِنَّ فِي الْجَنَّةِ لَسُوقًا، يَأْتُونَهَا كُلَّ جُمُعَةٍ، فَتَهُبُّ رِيحُ الشَّمَالِ فَتَحْثُو فِي وُجُوهِهِمْ وَثِيَابِهِمْ، فَيَزْدَادُونَ حُسْنًا وَجَمَالًا، فَيَرْجِعُونَ إِلَى أَهْلِيهِمْ وَقَدِ ازْدَادُوا حُسْنًا وَجَمَالًا، فَيَقُولُ لَهُمْ أَهْلُوهُمْ: وَاللهِ لَقَدِ ازْدَدْتُمْ بَعْدَنَا حُسْنًا وَجَمَالًا، فَيَقُولُونَ: وَأَنْتُمْ وَاللهِ لَقَدِ ازْدَدْتُمْ بَعْدَنَا حُسْنًا وَجَمَالًا».

[صحيح] - [رواه مسلم] - [صحيح مسلم: 2833]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«لە بەهەشتدا بازاڕێک هەیە (خەڵکی) هەموو جومعەیەک سەردانی دەکەن، بای باکوور هەڵدەکات، وبۆن بڵاودەکاتەوە بەسەر ڕوو وجلەکانیاندا بۆیە قەشەنگی وجوانیان زیاتر دەکات، ودەگەڕێنەوە بۆ لای خێزانەکانیان، پاش ئەوەى قەشەنگی وجوانیان زیادی کرد، خێزانەکانیان پێیان دەڵێن: والله قەشەنگی وجوانیتان زیاتر بووە! ئەوانیش دەڵێن: والله ئێوەیش لە پاش ئێمە قەشەنگی وجوانیتان زیاتر بووە!».

[صەحیحە] - [موسلیم گێڕاویەتیەوە] - [صحيح مسلم - 2833]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە لە بەهەشتدا شوێنێك هەیە خەڵكی تێیدا كۆ دەبنەوە، كڕین وفرۆشتنی تێدا نییە وئەوەی بیانەوێت تێیدا دەیبەن بۆ خۆیان، هەموو هەفتەیەك دەچن بۆ ئەو شوێنە، وبایەك هەڵدەكات لە باكوورەوە وكاریگەری دەبێت لەسەر ڕوو وجلەكانیان؛ بۆیە جوانتر دەبن، دەگەڕێنەوە بۆ لای خێزانەكانیان لە كاتێكدا ئەوانیش جوانیان زیادی كردووە، بە خێزانەكانیان دەڵێن: والله ئێوە جوانی وقەشەنگیتان لە پاش ئێمە زیادی كردووە، ئەوانیش بەهەمان شێوە دەڵێن: والله ئێوەیش هەروەها جوانی وقەشەنگیتان لە پاش ئێمە زیادی كردووە.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. خەڵکی بەهەشت بەبەردەوامی چاکی وجوانیان زیاد دەکات.
  2. نمونەى ئەم فەرموودانە دەبێت ببێتە هۆی ئەوەى مرۆڤ زیاتر کردەوەى چاک ئەنجام بدات بۆئەوەى بگات بە ئەم شوێنە.
  3. بەتایبەت باسی بای باكوور كراوە؛ چونكە چاكترین با بوو لەلای عەرەبەكان وخێر وبارانی لەگەڵ خۆیدا دەهێنا.
  4. هاندان بۆ بانگەوازی كردن بۆ لای الله ئەمیش بە باسكردنی بەهەشت ونیعمەتەكانی نێوی.
وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی سه‌واحیلی تایلەندی ئاسامی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی داری ڕۆمانی مەجەری الجورجية الخميرية الماراثية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر