عن أنس رضي الله عنه قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : «ما مِنْ مُسْلِم يموت له ثلاثة لم يَبْلُغوا الحِنْثَ إلا أدْخَلَه الله الجنَّة بِفَضْل رَحْمَتِهِ إيَّاهُمْ».
[صحيح] - [رواه البخاري]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەر مسوڵمانێک سێ (منداڵی) بمرێت پێش ئەوەى پێبگەن (باڵغ بن)؛ خواى گەورە دەیکاتە بەهەشتەوە بەهۆی ڕەحمەت (وبەزەیی) بەرامبەریان».
صەحیحە - بوخاری گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

هەر مسوڵمانێک سێ منداڵی بمرێت ئەگەر کوڕ بن یان کچ بن یان کوڕ وکچ بن ونەگەیشتبن بە تەمەنى باڵغ بوون؛ ئەوا ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی خواى گەورە ئەو مسوڵمانە ئارامگرە وڕازییە لەسەر قەزا وقەدەری خواى گەورە بکاتە بەهەشتەوە بەهۆی ڕەحمەت (وبەزەیی) بەرامبەریان.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا تامیلی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر