عن أبي هريرة رضي الله عنه قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : «لا يَمُوتُ لأحَدٍ من المسلمين ثلاثة من الوَلَد فتَمسُّه النَّار إلا تَحِلَّة القَسَم».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەر یەکێک لە مسوڵمانان سێ منداڵی بمرێت؛ ئاگری بەر ناکەوێت مەگەر جێبەجێکردنی سوێندەکە نەبێت».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

هەرمسوڵمانێک سێ منداڵی بمرێت ئەگەر کوڕ بن یان کچ بن یان کوڕ وکچ بن، خواى گەورە لاشەی ئەو کەسە حەرام وقەدەغە دەکات لەسەر دۆزەخ؛ ئەگەر ئارام بگرێت وداواى پاداشت بکات لە خواى گەورە بەهۆی ئەم ناڕەحەتیەوە وڕازی بێت بە قەزا وقەدەری خواى گەورە، مەگەر جێبەجێکردنی سوێندەکە نەبێت: ئەمیش ماناى پەڕینەوە لەسەر پردی سیرات دەگەیەنێت چونکە خواى گەورە دەفەرموێت: {وَإِن مِّنكُمْ إِلَّا وَارِدُهَا ۚ كَانَ عَلَىٰ رَبِّكَ حَتْمًا مَّقْضِيًّا}[مريم: 71] واتە: {کەس نیيە لە ئێوە نەڕوات و تێنەپەڕێت بەسەر دۆزەخدا (ئەو تێپەڕینە) بڕیارێکی بڕاوەیە لە پەروەردگارتەوە}.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا تامیلی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر