عن عبد الله بن أبي أَوفَى رضي الله عنهما : أنه كَبَّرَ على جَنَازة ابْنَةٍ له أرْبَعَ تكبيرات، فقام بعد الرابعة كَقَدْرِ ما بَين التَّكْبِيرَتَيْنِ يَسْتَغْفِرُ لها ويَدْعُو، ثم قال: كان رسول الله صلى الله عليه وسلم يَصْنَعُ هكذا. وفي رواية: كَبَّر أربَعاً فَمَكَثَ سَاعة حتى ظَنَنْتُ أنه سَيُكَبِّرُ خَمْساً، ثم سلَّم عن يمينه وعن شماله. فلما انْصَرف قلنا له: ما هذا؟ فقال: إني لا أزِيدُكُم على ما رأيت رسول الله صلى الله عليه وسلم يَصْنَع، أو: هكذا صَنَع رسول الله صلى الله عليه وسلم .
[حسن] - [رواه ابن ماجه والحاكم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عبداللەی کوڕی ئەبی ئەوفاوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «چوار تەکبیرەی کرد* لەسەر جەنازەی کچەکەى، پاش چوارەم تەکبیرە وەستا وەکو ماوەی نێوان دوو تەکبیرە؛ داواى لێخۆشبوونی بۆی دەکرد ونزای دەکرد، پاشان ووتی: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەمەى ئەنجامدەدا». ولە گێڕانەوەیەکدا: «چوار تەکبیرەی کرد هەتاوەکو ماوەیەک وەستا هەتا پێم وابوو تەکبیرەی پێنجەمیش دەکات، پاشان بە لای ڕاست وچەپیدا سەلامی دایەوە، وکاتێک تەواو بوو پێیمان ووت: ئەمە چی بوو؟ ووتی: من شتێک زیاد ناکەم لەسەر ئەوەى بینیوومە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەنجامیداوە، -یان- : پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەم شێوە ئەنجامی دەدا». *(تەکبیرە: واتا ووتنی -الله أکبر-)
حەسەنە - ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

عبداللەی کوڕی ئەبی ئەوفا -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە نوێژی کرد لەسەر جەنازەی کچەکەى، پاش چوارەم تەکبیرە* هەندێک وەستا داواى لێخۆشبوون وڕەحمەتی بۆی دەکرد، وردەکاری نوێژی جەنازە بەم شێوەیە: تەکیبر دەکات وپاشان سورەتی -الفاتحة- دەخوێنێت، وپاشان تەکبیرە دەکات وسەڵاوات دەدات لەسەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وپاشان تەکبیرە دەکات ونزا بۆ مردووەکە دەکات، وپاشان تەکبیرەی چوارەم دەکات. عبداللەی کوڕی ئەبی ئەوفا -ڕەزای خواى لێبێت- دەڵێت: ووتی بە ئەوانەى لەگەڵیدا نوێژیان کرد: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بەم شێوەیە نوێژی ئەنجامدەدا، واتا: چوار تەکبیرەی دەکرد ونزای بۆ مرددووەکە کرد لە پاش تەکبیرەی چوارەم. ولە گێڕانەوەیەکدا: چوار جار تەکبیرەی کرد، وپاشان نزای بۆ مردووەکە کرد وداواى لێخۆشبوونی بۆی کرد، هەتاوەکو ئەوانەى لە پشتیەوە نوێژیان دەکرد پێیان وابوو کە تەکبیرەی پێنجەمیش دەکات، وپاشان دوو جار سەلامی دایەوە، یەکەم بۆ لای ڕاست وئەی تر بۆ لای چەپ هەروەکو نوێژکردن. وپاش تەواوبوونی نوێژ؛ خەڵکی پرسیاریان لێکرد سەبارەت بە هۆکاری دواکەوتنی لە پاش تەکبیرەی چوارەم وڕاستەوخۆ سەلام نەدانەوە، ئەویش (عبداللە) ووتی: ئەمەى من ئەنجامم دا زیادەیەک نییە بۆ سەر ئەوەى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەنجامیدا؛ واتا بە گوێرەی سونەت کردەوەى کردووە، وسەبارەت بە شێوازى سەلامدانەوەکە ناکۆکیەک هەیە لە نێوان زانایان؛ ودروستتر ئەوەیە کە زۆینەی هاوەڵان تەنها بە لای ڕاستدا سەلامیان دەدایەوە، وتەنانەت ئیجماعی -یەکدەنگی- زانایان هاتووە سەبارەت بە ئەم بابەتە هەروەکو (ئیبن قودامە:إبن قدامة) لە -المغني-یدا دەیگێڕێتەوە، وسەبارەت بە ئەم فەرموودەیە شێخ ئەلبانی -ڕەحمەتی خواى لێبێت- بە (باش:حسن)ی داناوە بەڵام سەبارەت بە (باشی:حسن)ی ئەم فەرموودەیە ناکۆکی هەیە لە نێوان زانایان؛ چونکە لە نێو زنجیرەی گێڕەرەوەکاندا (سەنەدەکەدا) ئیبراهیم ئەلهەجەری هەیە ئەمیش بە کەسێک (ضعیف:لاواز) دادەنرێت لە گێڕانەوەدا، وهەروەها فەرموودەیەکی تر هاتووە سەبارەت بە یەک سەلامدانەوە وئەویش سەنەدەکەى پچڕانێکی تێدایە. *(تەکبیرە: واتا ووتنی -الله أکبر-)

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر