عن أنس رضي الله عنه قال: خَطَبَنَا رسولُ اللهِ صلى الله عليه وسلم خُطْبَةً ما سمعتُ مثلها قَطُّ، فقال: «لو تَعْلَمُونَ ما أَعْلَمُ، لَضَحِكْتُمْ قَلِيلًا وَلَبَكَيْتُمْ كَثِيرًا». فَغَطَّى أَصْحَابُ رسولِ اللهِ صلى الله عليه وسلم وُجُوهَهُم، ولهم خَنِينٌ. وفي رواية: بَلَغَ رسولَ اللهِ صلى الله عليه وسلم عن أَصْحَابِهِ شَيْءٌ فَخَطَبَ، فقال: «عُرِضَتْ عَلَيَّ الجَنَّةُ والنَّارُ، فَلَمْ أَرَ كاليومِ في الخيرِ والشرِ، ولو تَعْلَمُونَ ما أَعْلَمُ لَضَحِكْتُمْ قَلِيلًا وَلَبَكَيْتُمْ كَثِيرًا». فما أَتَى على أصحابِ رسولِ اللهِ صلى الله عليه وسلم يومٌ أَشَدُّ مِنْهُ، غَطَّوا رُءُوسَهُمْ ولهم خَنِينٌ.
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- وتارێکی بۆ داین هەرگیز وەکو ئەو وتارەم نەبیستووە، فەرمووی: «ئەگەر ئەوەى من دەیزانم؛ ئێوە بیزانن، ئەوا کەم پێدەکەنین وزۆر دەگریان». هاوەڵانی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەموچاویان داپۆشی ودەگریان. ولە گێڕانەوەیەکەدا: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- هەندێک شتی پێ ووترا سەبارەت بە هاوەڵانی، فەرمووی: «بەهەشت ودۆزەخم پێنیشاندرا، هەرگیز شتی وەکو ئەمڕۆ نەبینیووە لە خێر وشەڕ، ئەگەر ئەوەى من دەیزانم؛ ئێوە بیزانن ئەوا کەم پێدەکەنین وزۆر دەگریان». هیچ ڕۆژێکی ناڕەحەت وەکو ئەو ڕۆژە نەهاتووە بەسەر هاوەڵانی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، سەریان داپۆشی ودەگریان.
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- وتارێکی بۆ هاوەڵان دا هەرگیز وەکو ئەو وتارەیان نەبیستووە، پێیانی فەرموو (کە ئەم واتایە دەگەیەنێت) : بەهەشت ودۆزەخم پێنیشاندرا، هەرگیز وەکو ئەمڕۆ شتی خێر وچاکم نەبینیووە، وهەرگیز وەکو ئەمڕۆ شتی شەڕ وخراپیم نەبینیووە لە دۆزەخدا، ئەگەر ئەوەى من دەیزانم؛ ئێوە بیزانن لە ناڕەحەتیەکانى ڕۆژی قیامەت، وسزا وئازارەکانى دۆزەخ؛ ئەوا کەم پێدەکەنین وزۆر دەگریان. هاوەڵانی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەموچاویان داپۆشی وزۆر گریان، هیچ ڕۆژێکی ناڕەحەت وەکو ئەو ڕۆژە نەهاتووە بەسەریاندا.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی تاگالۆگ هیندی ئیگۆری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر