عن المقداد بن الأسود رضي الله عنه قال: قُلْتُ لرسولِ اللهِ صلى الله عليه وسلم : أَرَأَيْتَ إِنْ لَقِيتُ رَجُلًا مِن الكفارِ، فَاقْتَتَلْنَا، فضربَ إِحْدَى يَدَيَّ بالسيفِ، فَقَطَعَهَا، ثُمَّ لَاذَ مِنِّي بشجرةٍ، فقال: أَسْلَمْتُ للهِ، أَأَقْتُلُهُ يا رسولَ اللهِ بَعْدَ أَنْ قَالها؟ فقال: «لا تَقْتُلْهُ» فقلتُ: يا رسولَ اللهِ، قَطَعَ إِحْدَى يَدَيَّ، ثُمَّ قال ذلك بعد ما قَطَعَهَا؟! فقال: «لا تَقْتُلْهُ، فَإِنْ قَتَلْتَهُ فَإِنَّهُ بِمَنْزِلَتِكَ قَبْلَ أَنْ تَقْتُلَهُ، وَإِنَّكَ بِمَنْزِلَتِهِ قَبْلَ أَنْ يَقُولَ كَلِمَتَهُ التي قالَ».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە میقدادی کوڕی ئەسوەدەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: ووتم بە پێغەمبەری خودا: ئەگەر تووشی کابرایەکی بێباوەڕ (کافر) بووم وچووین بەگژیەکدا، وبە شمشێرەکەى دای لە دەستم ودەستێکی پەڕاندم وپاشان پەنا بباتە پاڵ دارێک، وبڵێ: ئەوا مسوڵمان بووم وباوەڕم هێنا بە خودا، ئایا بیکوژم ئەی پێغەمبەری خودا پاش ئەوەى ئەم قسانەی کرد؟ فەرمووی: «نەخێر مەیکوژە»، ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، دەستێکی بڕیم پاشان ئەم قسانەی کرد؟!، فەرمووی: «مەیکوژە، ئەگەر بیکوژیت؛ ئەو دەچێتە پایەی تۆ پێش ئەوەى بیکوژیت، وتۆش دەچیتە پایەی ئەو؛ پێش ئەوەى مسوڵمان بێت».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

لە میقدادی کوڕی ئەسوەدەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد، ووتی: ئەگەر گەیشتم بە یەکێک لە موشریکەکان وڕووبەڕووی یەکتر بوینەوە وبە شمشێرەکەى دەستێکی منی پەڕاند، وپاشان ڕای کرد وخۆی لە پاڵ دارێکدا شاردەوە، وپێی گەیشتم و ووتی: ( لا إله إلا الله )، ئایا بیکوژم پاش ئەوەی شایەتمانی ووت؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: نەخێر، مەیکوژە. میقداد ووتی: دەستێکی منی بڕیەوە وپاش ئەوە شایەتمانی هێنا؛ بۆ ئەوەى نەکوژرێت؟!! پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: مەیکوژە؛ چونکە ئەگەر بیکوژیت پاش ئەوەى شایەتمانی ووت؛ ئەو لە پلەی تۆدایە (مسوڵمانە) وخوێنی پارێزراوە؛ هەروەکو چۆن تۆ خوێنت پارێزراوە پێش کوشتنی، وهەروەها تۆ لە پلەی ئەودایت کە خوێنت پارێزراو نابێت هەروەکو چۆن ئەو وابوو پێش ووتنی شایەتمان، واتە: پاش شاهێدی دانی بە (لا إله إلا الله و محمد رسول الله) حەرامە کوشتنی با لە گۆڕەپانی جەنگیشدا بێت، چونکە موسڵمان بووە وئەوەى مسوڵمانێک بکوژێت بە ئەنقسەتەوە ئەوا خوێنی پارێزراو نیە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی تاگالۆگ هیندی سینهالی پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر