عن أبي موسى الأشعري رضي الله عنه قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : «ثلاثة لا يدخلون الجنة مُدْمِنُ خمر، وقاطع الرحم، ومُصَدِّق بالسِّحْر».
[صحيح لغيره] - [رواه أحمد وابن حبان]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی موسای ئەشعەریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «سێ کۆمەڵ ناچنە بەهەشتەوە: ئەوەى خووگرتووە (مودمینە) بە ئارەق خواردنەوە، وئەوەى پەیوەندی خزمایەتی دەپچڕێنێت، وئەوەی باوەڕی بە جادووگەری هەیە».
صەحیحە لغیره - ئیبنو حیبان گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەواڵی ئەوە دەدات کە سێ کۆمەڵ لە خەڵکی ناچنە بەهەشتەوە بەهۆی ئەو تاوانە گەورانەى کە ئەنجامی دەدەن کە ئەم تاوانانە هۆکاری زیانن بۆ تاک وکۆمەڵگە: 1/ خووگرتن بە ئارەق خواردنەوە (مودمینی ئارەق خواردن)، چونکە ئەمە هۆکاری لە دەستدانى ئەقڵ، وتێکچوون ونەمانى کەسایەتی مرۆڤە، وزیانێکی زۆری هەیە بۆ سەر کۆمەڵگا وخێزانەکان. 2/ نەگەیاندنی پەیوەندی خزمایەتی، چونکە ئەمە دەبێتە هۆی دروستبوونی ڕقایەتی وناکۆکی لە نێوان تاکەکانى ئەو خێزانە یان ئەو بنەماڵەدا، وئەمەش وا دەکات کە مرۆڤ بە تەنها بژێت ونزیکترین کەسی حەزی لێنەکات بەهۆی گرنگی نەدان پێیان وسەردانی نەکردنیان. 3/ باوەڕکردن بە قسەی جادووگەر وساحیرەکان، چونکە ئەمە هاندانە بۆ خوێندنەوەى شاراوەکان -غەیباتەکان- وفێڵکردن وهەڵخەڵەتاندنی خەڵکی وخواردنی پارەیان بە ناهەق، لێرەدا مەبەست باوەڕهێنان بەو هەواڵانەیە کە ساحیرەکان وجادووگەرەکان دەیڵێن نەک مەبەست لە کاریگەری سیحر وجادوو بێت چونکە سیحر وجادوو کاریگەرییان هەیە لەسەر مرۆڤ وئەمەش لە قورئان وسونەتدا بەڕوونی باسکراوە، وهەروەها ئەم هەڕەشە ئەوانەیش دەگرێتە کە زیاد لە سنووری خۆی باوەڕیان بە کاریگەری سیحر جادوو هەیە بۆ نمونە گۆڕینی سروشتی ماددەکان وەکو تەختە بۆ ئاڵتون وهاوشێوەى ئەمە؛ چونکە ساحیرەکان مەحاڵە بتوانن ئەمە بکەن تەنها خوای گەورە دەتوانێت ئەم کردەوانە بکات کە لە دەرەوەى توانای مرۆڤە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی چینی فارسی هیندی سینهالی هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر