عَنْ سَلْمَانَ الْفَارِسِيِّ رَضيَ اللهُ عنه قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:
«ثَلَاثَةٌ لَا يُكَلِّمُهُمُ اللَّهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَلَا يُزَكِّيهِمْ وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ: أُشَيْمِطٌ زَانٍ، وَعَائِلٌ مُسْتَكْبِرٌ، وَرَجُلٌ جَعَلَ اللَّهَ لَهُ بِضَاعَةً، فَلَا يَبِيعُ إِلَّا بِيَمِينِهِ وَلَا يَشْتَرِي إِلَّا بِيَمِينِهِ».
[صحيح] - [رواه الطبراني] - [المعجم الصغير: 821]
المزيــد ...
لە سەلمانی فارسیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«سێ (جۆر لە خەڵکی) خواى گەورە قسەیان لەگەڵدا ناکات وپاکیان ناکاتەوە وسزایەکی سەخت دەدرێن لە ڕۆژی قیامەتدا: بەتەمەنێکی زیناکەر، وهەژارێکی خۆبەگەورەزان، وپیاوێک (سوێند خواردن بە خودا) وەکو شتومەک بەکاربهێنێت: هیچ شتێک ناکڕێت یان نافرۆشێت بە بێ سوێند خواردن بە خودا».
[صەحیحە] - [طەبەرانی گێڕاویەتیەوە]
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە سێ جۆر لە خەڵكی شایستەی سزای خوای گەورەن لە ڕۆژی قیامەتدا، ئەم سزایانە سێ جۆرن ئەگەر تەوبە نەكەن یان خودا لە سزادانیان خۆش نەبێت: یەكەم: خواى گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا قسەیان لەگەڵدا ناکات بەهۆی زۆری توڕەیی لێیان بەڵكو وازیشیان لێدەهێنێت، یان بە شێوەیەك قسەیان لەگەڵدا دەكات كە پێی ئاسوودە نین وبەڵگەیە لەسەر توڕەبوونی لێیان. دووە: خاوێنیان ناكاتەوە وستایشیان ناكات، وپاکیان ناكاتەوە لە تاوانەكان. سێیەم: وبە سزایەكی توند وسەخت ئازار دەدرێن لە قیامەتدا. ئەم سێ جۆرە لە خەڵكی بریتین لە: جۆری یەكەم: پیاوێك بەتەمەنە وتاوانی داوێن پیسی دەكات. دووەم: هەژارێكی خاوەن پارە وسامان نییە لەگەڵ ئەمەیشدا خۆی بەگەورە دەزانێت بەسەر خەڵكیدا. سێیەم: ئەوەی زۆر سوێند دەخوات لە كڕین وفرۆشتندا، سوێند دەخوات بە ناوی الله ودەیكات بە هۆكارێك بۆ بەدەستهێنانی پارە وسامان.