عن أنس رضي الله عنه قال: قال النبي صلى الله عليه وسلم:
«لَا يُؤْمِنُ أَحَدُكُمْ حَتَّى أَكُونَ أَحَبَّ إِلَيْهِ مِنْ وَالِدِهِ وَوَلَدِهِ وَالنَّاسِ أَجْمَعِينَ».

[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح البخاري: 15]
المزيــد ...

لە ئەنەسەوە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«هیچ کەسێک لە ئێوە ئیمانی تەواو وکامڵ نابێت؛ هەتا ئەو کاتەی من خۆشەویستتر دەبم لە لای لە منداڵەکەی وباوکی وهەموو خەڵکی».

[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح البخاري - 15]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەکات کە مسوڵمان ئیمانی کامڵ نابێت هەتاوەکو خۆشویستنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بخاتە پێش خۆشویستنی دایکی وباوکی ومنداڵەکانى وهەموو خەڵکی، ودەبێت وداواکراوە ئەم خۆشەویستیە گوێڕایەڵیکردنی وسەرخستنی و وازهێنان لەسەرپێچکردنی لەگەڵدا بێت.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. واجب بوونی خۆشەویستی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ودەبێت خۆشەویستی ئەو لە پێش خۆشەویستی هەموو بوونەوەرێکەوە بێت.
  2. لەنیشانەکانى کامڵی خۆشویستنی: سەرخستنی سونەتەکەى -صلى اللە علیە وسلم-، وبەخشینی نەفس وسامان لەمەدا.
  3. خۆشەویستنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەبێت ببێتە هۆی ئەوەى گوێڕایەڵی بکرێت لەوەى فەرمانى پێکردووە، و بەڕاستگۆ دابنرێت لەوەى باسیکردووە، ودوور بکەوێتەوە لەوەى نەهی لێکردووە، وشوێنی بکەوێت و دوور بکەوێت لە بیدعە وداهێنان لە ئایندا.
  4. مافى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- مەزنترە وزیاتر جەختی لەسەر کراوەتەوە بەبەراود بە مافى خەڵکی؛ چونکە هۆکارە بۆ هیدایەتدان لە گومڕاییەوە وڕزگاربوون لە دۆزەخ وبردنەوەى بەهەشت.
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زمان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی زیاتر (62)
زیاتر