عن أنس بن مالك رضي الله عنه مرفوعاً: «يُؤتى بأنعم أهل الدنيا من أهل النار يوم القيامة، فَيُصْبَغُ في النار صَبْغَةً، ثم يقال: يا ابن آدم، هل رأيت خيرًا قطُّ؟ هل مَرَّ بك نَعِيمٌ قطُّ؟ فيقول: لا والله يا رب، وَيُؤْتَى بأشدِّ الناس بُؤسًا في الدنيا من أهل الجَنَّة، فَيُصْبَغُ صَبْغَةً في الجنَّة، فيقال له: يا ابن آدم، هل رأيت بُؤسًا قط؟ هل مَرَّ بك شِدَّةٌ قط؟ فيقول: لا والله، ما مَرَّ بي بُؤْسٌ قطٌّ، ولا رأيت شِدةً قَطُّ».
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خاوەن زۆرترین نیعمەت دەهێندرێت لە خەڵکی دونیا کە ئەهلی دۆزەخە لە ڕۆژی قیامەتدا، ویەک جار نقوم دەکرێت لە دۆزەخ (ودەردەهێندرێت)، وپاشان دەووترێت: ئەی نەوەى ئادەم، ئایا هەرگیز خێر (وخۆشیت) بینیووە؟ ئایا خاوەنی هیچ نیعمەتێک بوویت؟ ئەویش دەڵێت: نەخێر والله ئەی پەروەردگار، وهەژارترین کەس دەهێندرێت لە دونیادا کە ئەهلی بەهەشتە، ویەک جار نقوم دەکرێت لە بەهەشت (ودەردەهێندرێت)، پێی دەووترێت: ئەی نەوەى ئادەم، ئایا هەرگیز هەژاریت بینیووە؟ ئایا هەرگیز تووشی ناخۆشی بوویت؟ ئەویش دەڵێت: نەخێر والله، هەرگیز تووشی هەژاری نەبووم، وهەرگیز ناخۆشیم نەبینیووە».
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

لە ڕۆژی قیامەتدا ئەو کەسەی زۆرترین نیعمەت وخۆشی بینیووە لە خەڵکی دونیا کە ئەهلی دۆزەخە دەهێندرێت، ویەک جار نقوم دەکرێت لە دۆزەخ (ودەردەهێندرێت)، ئەوەندە گەرمی وتین وپریشکەى ئاگری دۆزەخی بەردەکەوێت هەموو ئەو خۆشیانەى دونیای لە بیر دەباتەوە، لەو کاتەدا پەروەردگاری پرسیاری لێدەکات هەرچەندە خودا ئاگادارە سەبارەت بە حاڵی ئەو کەسە، پێی دەفەرموێت: ئەی نەوەى ئادەم، ئایا هەرگیز خێر (وخۆشیت) بینیووە؟ ئایا خاوەنی هیچ نیعمەتێک بوویت (ئایا هیچ خۆشییەک بە ژیانتدا تێپەڕ بووە)؟ ئەویش دەڵێت: نەخێر والله ئەی پەروەردگار. ولە بەرامبەردا ئەو کەسە دەهێندرێت کە هەژارترین وخاوەنی زۆرترین ناڕەحەتی وناخۆشی بووە لە دونیادا کە ئەهلی بەهەشتە، ویەک جار نقوم دەکرێت لە بەهەشت (ودەردەهێندرێت)، وهەموو ناخۆشی وهەژاری وناڕەحەتیەکانى لەبیر دەچێتەوە؛ ئەمیش بەهۆی ئەو خۆشی وچێژ ونیعمەتەى لە نێو بەهەشتدا دەیبینێت کە هەرگیز ناتوانرێت وەسف بکرێت، لەو کاتەدا پەروەردگاری پرسیاری لێدەکات هەرچەندە خودا ئاگادارە سەبارەت بە حاڵی ئەو کەسە، پێی دەفەرموێت: ئەی نەوەى ئادەم، ئایا هەرگیز هەژاریت بینیووە؟ ئایا هەرگیز تووشی ناخۆشی بوویت؟ ئەویش دەڵێت: نەخێر والله، هەرگیز تووشی هەژاری نەبووم، وهەرگیز ناخۆشیم نەبینیووە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر