عن أبي سعيد الخدري رضي الله عنه مرفوعاً: «احْتَجَّتِ الجنَّة والنَّار، فقالتِ النَّار: فيَّ الجبَّارون والمُتَكَبِّرُون. وقالتِ الجنَّة: فيَّ ضُعَفَاء الناسِ ومساكِينُهُم، فقضى الله بَيْنَهُمَا: إِنك الجنَّة رحْمَتي أَرحم بك من أشاء، وإِنك النَّار عذابي أُعذب بك من أشاء، ولِكِلَيْكُمَا عليَّ مِلْؤُهَا».
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «بەهەشت ودۆزەخ گفتوگۆیان کرد، دۆزەخ ووتی: ستەمکارەکان وخۆبەگەورەزانەکان لە نێو مندان، وبەهەشت ووتی: لاوازەکان وهەژارەکان لە نێو مندان، خواى گەورە دادوەری کرد لە نێوانیان (وفەرمووی): «تۆ ئەی بەهەشت؛ ڕەحمەتی منی بەهۆی تۆوە ڕەحم دەکەم بە هەرکەسێک بمەوێت، وتۆ ئەی دۆزەخ؛ سزای منی بەهۆی تۆوە سزای هەرکەسێک دەدەم کە بمەوێت، وزامنی دەکەم کە هەردووتان پڕ بێت».
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

واتاى فەرموودەکە: بەهەشت ودۆزەخ لە نێوان خۆیان گفتوگۆیان کرد وهەریەکیان بەڵگەی بۆ قسەکەى هێنایەوە، وئەمیش لە شتە نەبینراوەکانە -غەیبیاتەکانە- کە دەبێت باوەڕمان پێی هەبێت چونکە خواى گەورە لەسەر ئەنجامدانى هەموو کارێک توانادارە، دۆزەخ باسی ئەوەى کرد کە ستەمکەر وخۆبەگەورەزان لە پلەوپایە ودڵڕەق وئەوانەى خەڵکی بە کەم دادەنێن لە نێو ئەودان، هەروەکو پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (خۆبەگەورەزانین بریتیە لە ڕەتدانەوەى هەق وبە کەم دانانى خەڵکی)، کەسی فیز زل وخۆبەگەورەزان لە نێو دۆزەخدایە، پەنا بە خودا، ولەوەیە ئەو کەسەی دەچێتە نێو دۆزەخەوە لە گەڵ خەڵکیدا ڕەوشتی جوان ونەرم ونیان بێت بەڵام هەق وڕاستی ڕەتدەکاتەوە قبوڵی ناکات و خۆی بەگەورەتر دەزانێت لە ملکەچ بوون بۆ هەق، بۆیە لەم کاتەدا ڕەوشت جوانی بوونی بەرامبەر خەڵکی سوودی پێناگەیەنێت، لێرەدا هەر هەمان وەسفی هەیە کە فیز زل وخۆبەگەورەزانە؛ چونکە هەق ڕەتدەکاتەوە. وبەهەشت ووتی: خەڵکی لاواز وهەژاری تێدایە، وزۆر جار ئەوانەى ئەم وەسفانەیان تێدایە ملکەچ دەبن بۆ هەق، وخواى گەورە دادوەری لە نێوانیاندا کرد و بە بەهەشت فەرمووی: (تۆ ئەی بەهەشت؛ ڕەحمەتی منی بەهۆی تۆوە ڕەحم دەکەم بە هەرکەسێک بمەوێت)، وبە دۆزەخ فەرمووی: (وتۆ ئەی دۆزەخ؛ سزای منی بەهۆی تۆوە سزای هەرکەسێک دەدەم کە بمەوێت)، وپاشان فەرمووی: (وزامنی دەکەم کە هەردووتان پڕ بێت) خواى گەورە زامنی کرد کە بەهەشت پڕ بێت لە ئیمانداران ودۆزەخ پڕ بێت لە کافرەکان، وفەزڵ وڕەحمەتی خودا فراوانترە لە توڕە بوون وسزاکەى، ئەگەر ڕۆژی قیامەت بێت دۆزەخ دەڵێت: ئایا زیاتر هەیە بۆ ئەوەى بێتە نێو دۆزەخەوە، وخودا لەو کاتەدا پێی پیرۆزی خۆی دەخاتە سەر دۆزەخ بۆیە هەموو دۆزەخ تێک دەئاڵێت وبەشەکانى دەچێتە نێو یەکتردا، ودەڵێت: بەسە، بەسە؛ واتا پڕ بوو، وئەمیش پڕ بوونیەتی، بەڵام بەهەشت فراوانە وپانیەکەى بە هێندەى ئاسمانەکان وزەوییە وکاتێک ئەهلی بەهەشت دەچنە نێو بەهەشتەوە شوێنی بۆشایی زۆر دەمێنێت؛ بۆیە خواى گەورە کەسانی تر دەخوڵقێنێت ودەیانکاتە نێو بەهەشتەوە بە فەزڵ وڕەحمەتی خۆی؛ چونکە خواى گەورە زامنی کردووە کە پڕ بێت.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا تامیلی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر