عن أبي هريرة - رضي الله عنه- مرفوعاً: «من أنْفَق زوْجَيْن في سَبيل الله نُودِي من أبْوَاب الجنَّة، يا عبد الله هذا خَيْرٌ، فمن كان من أهل الصلاة دُعِي من باب الصلاة، ومن كان من أهل الجِهاد دُعِي من باب الجِهاد، ومن كان من أهل الصيام دُعِي من باب الرَّيَّانِ، ومن كان من أهل الصَّدَقة دُعِي من باب الصَّدَقة» قال أبو بكر رضي الله عنه : بأبي أنت وأمي يا رسول الله! ما على من دُعِي من تلك الأبواب من ضَرورة، فهل يُدْعَى أحَدٌ من تلك الأبواب كلِّها؟ فقال: «نعم، وأرْجُو أن تكون منهم».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک دوو شت ببەخشێت لە پێناو خوای گەورە؛ ئەوا لە دەرگاکانی بەهەشتەوە بانگ دەکرێت، ئەی بەندەی خودا خێر لێرەیە، بۆیە ئەوەی لە ئەهلی نوێژ کردن بێت لە دەرگای نوێژ کردنەوە بانگ دەکرێت، وئەوەی لە ئەهلی جیهاد بێت لە دەرگای جیهاد کردنەوە بانگ دەکرێت»، ئەبو بەکر -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «باوک ودایکم بە فیدات بن ئەی پێغەمبەری خودا ! هەر کەسێک لەو دەرگایانەوە بانگ بکرێت ئەوا بێ خەم دەبێت وهەرگیز دۆڕاو نابێت»، پاشان ووتی: «ئایا کەس هەیە لە هەموو دەرگاکانەوە بانگ بکرێت؟»، پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: «بەڵێ، هیوادارم تۆ لە ئەوان بیت».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

هەرکەسێک خێر بکات لە دوو شت لە خواردن یان جل یان پارە یان سواری یان هەرشتێکی تر بێت، لە پێناو ڕەزا بوونی خوای گەورە؛ ئەوا فریشتەکان بانگی دەکەن لە دەرگاکانی بەهەشتەوە وپێشوازی لە هاتنی دەکەن، ودەڵێن: خێری زۆرت بەخشی بۆیە ئەمڕۆ پاداشتی زۆر دەدرێیتەوە. ئەوانەی زۆر نوێژ دەکەن لە دەرگای نوێژەوە بانگدەکرێن ودەچنە ژوورەوە، وئەوانەی زۆر خێر دەکەن لە دەرگای خێرەوە بانگدەکرێن ودەچنە ژوورەوە، وئەوانەی زۆر ڕۆژوو دەگرن لە دەرگای ڕەیانەوە فریشتەکان پێشوازیان لێدەکەن وبانگیان دەکەن بۆ چوونە بەهەشتەوە، وڕەیان واتا: ئەو شتەی کە تینویەتی لادەبات چونکە ئەوانەی بەڕۆژوو بوون خۆیان گرتەوە لە ئاو خواردنەوە بۆیە تووشی تینویەتی بوون وبە تایبەت لە ڕۆژانی درێژ وگەرمی هاویندا؛ بۆیە پاداشت دەدرێنەوە بە تینوو نەبوون بۆ هەتاهەتایە لە بەهەشتدا کە لەو دەرگایەوە دەچنە ناویەوە. کاتێک ئەبوبەکر -ڕەزای خوای لێبێت- ئەم فەرموودەیەی بیست، ئەو پرسیارەی کرد، وپێغەمبەریش -صلى اللە علیە وسلم- بەو شێوەیە وەڵامی دایەوە کە لە فەرموودەکەدا هاتووە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی سه‌واحیلی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر