عن أسامة بن زيد بن حارثة رضي الله عنهما مرفوعًا: «يُؤتَى بِالرَّجُل يَومَ القِيَامَة فَيُلْقَى في النَّار، فَتَنْدَلِقُ أَقْتَاب بَطْنِه فَيدُورُ بِهَا كَمَا يَدُورُ الحِمَارُ فِي الرَّحَى، فَيَجْتَمِع إِلَيه أَهلُ النَّارِ، فَيَقُولُون: يَا فُلاَنُ، مَا لَكَ؟ أَلَم تَكُ تَأمُرُ بِالمَعرُوف وَتَنْهَى عَن المُنْكَر؟ فيقول: بَلَى، كُنتُ آمُرُ بِالمَعرُوف وَلاَ آتِيهِ، وَأَنهَى عَن المُنكَر وَآتِيهِ».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئوسامەی کوڕی زەیدەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «پیاوێک دەهێنرێت لە رۆژی قیامەتدا وفڕی دەدرێتە ناو دۆزەخەوە، ڕیخۆڵەکانی دەردەچن و بە دەوریەوە سووڕ دەخۆن هەروەکو چۆن گوێدرێژ سوور دەدرێت بە دەوری ئاشەواندا، دەڵێن: ئەی فڵان، ئەوە چیتە؟ ئایا فەرمانت بە چاکە ونەهیت لە خراپە نەدەکرد؟ دەڵێت: بەڵێ، فەرمانم بە چاکە دەکرد بەڵام خۆم ئەنجامم نەدەدا، ونەهیم لە خراپە دەکرد بەڵام خۆم ئەنجامم دەدا».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

ئەم فەرموودەیە ئاگادارکردنەوەیەکی توندی تێدایە بۆ ئەو کەسەی کە فەرمان بە چاکە دەکات وخۆی ئەنجامی نادات، ونەهی لە خراپە دەکات وخۆی ئەنجامی دەدات، پەنا بە خودا. فریشتەکان پیاوێک فڕێ دەدەنە نێو دۆزەخەوە وەکو فڕێدانى بەرد، بەهۆی ئەم فڕێدانەوە ڕیخۆڵەکانى دەردەچێت وبە دەوریدا سوڕ دەخۆن هەروەکو چۆن گوێدرێژ بە دەوری ئاشەواندا سووڕ دەدرێت، وئەهلی دۆزەخ لە لای کۆ دەبنەوە، دەڵێن: ئەوە چیە؟ چی تۆی هێنا بۆ ئێرە، تۆ فەرمانت بە چاکە ونەهیت لە خراپە دەکرد؟ ودان بەوەدا دەنێت لە سەر نەفسی خۆی: فەرمانم بە چاکە دەکرد وخۆم ئەنجامم نەدەدا، ونەهیم لە خراپە دەکرد وخۆم ئەنجامم دەدا، پێویستە مرۆڤ سەرەتا لە خۆیەوە دەستپێبکات فەرمانى پێبکات بە چاکە وئەنجامی بدات، ونەهی لێبکات لە خراپە وئەنجامی نەدات، چونکە ئەو کەسەی زۆر مافى هەیە بە سەرتەوە لە پاش پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- بریتیە لە نەفسی خۆت.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی سینهالی هوسا پورتوگالی سه‌واحیلی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر