عن ابن عباس وعمران بن الحصين رضي الله عنهم عن النبي صلى الله عليه وسلم قال: «اطَّلَعت في الجنة فرأيتُ أكثرَ أهلِها الفقراءَ، واطَّلعتُ في النار فرأيتُ أكثرَ أهلها النِّساءَ».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئیبن عەباس وعمیرانی کوڕی حوصەینەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «سەیری نێو بەهەشتم کرد بینیم زۆربەی خەڵکەکەى لە هەژارانن، وسەیری نێو دۆزەخم کرد بینیم زۆربەی خەڵکەکەى لە ئافرەتانن».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات کە سەیری بەهەشتی کرد بینی زۆری ئەوانەى تێیدان لە هەژارانن چونکە هیچ شتێکیان نیە تووشی سنوور تێپەڕاندنیان بکات، وئەوان سادە وملکەچن بۆ فەرمانەکانی خودا، بۆیە ئەگەر سەیری ئایەتەکانی قورئان بکەین دەبینین زۆربەى ئەوانەى پێغەمبەرانیان بە درۆ دەخستەوە لە دەوڵەمەند وناودارەکان بوون، وهەژارەکان شوێنکەوتەی پێغەمبەران بوون؛ هەر بۆیە زۆرینەى خەڵکی بەهەشت لە هەژارانن. وفەرموودەکە مانای ئەوە نییە هەموو هەژارێک فەزڵی زیاترە لە هەموو دەوڵەمەندێک، بەڵکو ماناى ئەوەیە ژمارەی هەژارەکان لە بەهەشتدا لە ژمارەی دەوڵەمەندەکان زۆرترە، وهەژاری هۆکاری ئەوە نەبوو کە بچنە بەهەشتەوە تەنها لێپرسینەوەى لەسەر کەمکردن بەڵکو ئەوە چاکەکاری خۆیان بوو، وهەژار ئەگەر چاکەکار نەبێت هیچ فەزڵێکی نییە. وهەروەها پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت سەیری دۆزەخی کرد بینی زۆربەى ئەوانەى تێیدان لە ئافرەتانن؛ وئەمیش بەهۆی ئەوەیە کە زۆر کردەوەی خراپ ئەنجامدەدەن وپەیوەستن پێیانەوە، ولەوانەش سپڵە بوون بەرامبەر مێرد وزۆر جنێودان ونەفرەت کردن وزۆر تاوانی تر، بۆیە واجبە لەسەر ئافرەتان پارێزکار بن وفەرمانەکانى خودا جێبەجێ بکەن بۆ ئەوەى خۆیان بپارێزن لە ئاگری دۆزەخ.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی چینی فارسی هیندی هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر