عن أبي هريرة رضي الله عنه أن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال: «لو يعلمُ المؤمنُ ما عند الله من العقوبة، ما طَمِع بِجَنَّتِهِ أحدٌ، ولو يَعلمُ الكافرُ ما عند الله من الرَّحمة، ما قَنَطَ من جَنَّتِهِ أحدٌ».
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر ئیماندار بیزانیایە خواى گەورە چەندە سزای لەلایە؛ ئەوا هەرگیز هیچ کەسێک هیوای (بە چوونە نێو) بەهەشتەکەی نەدەبوو، وئەگەر کافر بیزانیایە خواى گەورە چەندە ڕەحمەتی لەلایە؛ ئەوا هەرگیز هیچ کەسێک نائومێد نەدەبوو (لە چوونە نێو) بەهەشتەکەى».
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

ئەم فەرموودەیە کۆکردنەوەى تێدایە لە نێوان هیوا وترس، ئەگەر ئیماندار بیزانیایە خواى گەورە چی سزایەکی ئامادە کردووە جا چ لە دونیا بێت یان لە قیامەت، سزاکە بۆ کافرەکان بێت یان بۆ تاوانباران ئەوا ئەمە دەبووە هۆی ئەوەى ئاگادار بێت وبترسێت وبەردەوام بێت لەسەر ئەنجامدانى کردەوە چاکەکان وئاسانکاری نەکات لە ئەنجامدانى تاوان وگوناهەکان ئەمیش لە ترسی سزای خوای گەورە -سبحانه وتعالى-، وئەگەر تەنها زانستی سەبارەت سزاى خودا هەبووایە وزانستی نەبووایە سەبارەت بە ڕەحمەتی خواى گەورە؛ ئەوا ئەمە دەبوو بەهۆی ئەوەى بێ هیوا بێت لە ڕەحمەتی خودا ئەگەرچیش ئیماندارە، ولە بەرامبەردا ئەگەر کافر بزانێت خواى گەورە چی نیعمەت وپاداشێکی ئامادەکردووە بۆ ئیمانداران ئەوا هیوای بە ڕەحمەتی خودا دەخواست، وئەگەر ئیماندار تەنها زانستی سەبارەت بە ڕەحمەتی خودا هەبووایە وزانستی نەبووایە بە سزای خواى گەورە ئەوا نەدەترسا لە سزای خواى گەورە، بەڵام دەبێت ئیماندار هیوا وترس پێکەوە لە دڵیدا هەبێت، وخواى گەورە دەفەرموێت: {نَبِّئْ عِبَادِىٓ أَنِّىٓ أَنَا ٱلْغَفُورُ ٱلرَّحِيمُ (14) وَأَنَّ عَذَابِى هُوَ ٱلْعَذَابُ ٱلْأَلِيمُ (15)} [الحجر] واتە:{ھەواڵ بدە بە بەندەکانم کە بەڕاستی ھەر من لێبوردە و میھرەبانم (14) بێگومان هەر سزاو تۆڵەی منیش، سزاو ئازارێکی زۆر به ئێشه (ئامادەم کردووه بۆ بێباوەڕ وسەرکەش ویاخیەکان (15)}.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر