عن أبي هريرة رضي الله عنه مرفوعاً: «تَحَاجَّتِ الجنةُ والنارُ، فقالت النارُ: أوثِرتُ بالمُتَكَبِّرين، والمُتَجَبِّرين، وقالت الجنةُ: فما لي لا يدخلني إلا ضعفاءُ الناس وسَقَطُهم وغِرَّتُهم؟ قال الله للجنة: إنما أنت رحمتي أرحمُ بك مَن أشاءُ من عبادي، وقال للنار: إنما أنت عذابي أُعذِّب بك مَن أشاء من عبادي، ولكل واحدةٍ منكما مِلْؤها، فأما النارُ فلا تمتلئُ حتى يضعَ الله تبارك وتعالى رِجْلَه، تقول: قَط قَط قَط، فهنالك تمتلئ، ويَزْوِى بعضُها إلى بعض، ولا يظلم اللهُ من خلقه أحدا، وأما الجنةُ فإنَّ اللهَ يُنشئ لها خَلْقًا».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «بەهەشت ودۆزەخ گفتوگۆیان کرد، دۆزەخ ووتی: تایبەتکراوم بە خۆبەگەورە زانەکان، وملهوڕەکان، وبەهەشت ووتی: بۆچی تەنها لاواز وبێبایەخ پێدراوەکان وسادەکان لە خەڵکی؟ خواى گەورە بە بەهەشت فەرمووی: «تۆ ڕەحمەتی منی؛ بەهۆی تۆوە ڕەحمەت دەکەم لە هەرکەسێک بمەوێت لە بەندەکانم، وبە دۆزەخ فەرمووی: «تۆ سزای منی؛ بەهۆی تۆوە سزای هەرکەسێک دەدەم کە بمەوێت لە بەندەکانم، هەریەکێکتان لە ئێوە پڕ دەبێت» (پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت): «دۆزەخ پڕ نابێت هەتاوەکو خواى گەورە پێی دادەنێت، دۆزەخ دەڵێت: بەسە، بەسە. لەو کاتەدا پڕ بووە، بەشەکانى دەچنە نێو یەکتردا ونزیک دەبنەوە، خواى گەورە ستەم لە هیچ یەکێک لە بەندەکانى ناکات، وبەهەشت خواى گەورە بوونەوەرى تری بۆ دەخوڵقێنێت».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

دۆزەخ شانازی کرد لە پێش بەهەشت بەوەی ئەو شوێنی تۆڵەسەندنەوەى خواى گەورەیە لە ستەمکار وخۆبەگەورەزان وتاوانبارەکان؛ ئەوانەى سەرپێچی فەرمانەکانى خواى گەورەیان کردووە وپێغەمبەرانیان بە درۆ خستووەتەوە، و بەهەشت سکاڵای کرد بەوەى ئەوانەى دەچنە نێویەوە تەنها لاواز وهەژارەکانن بە زۆری، ئەوانەى ئەهلی بەهەشتن ملکەچی خواى گەورەن وگوێڕایەڵی فەرمانەکانى ئەو زاتە مەزنەن، ئەم گفتوگۆیە هەقیقەت وڕاستییە لە نێوان بەهەشت ودۆزەخدا وخواى گەورە هەست وجیاکردنەوە وئەقڵ ودەربڕینی پێیان بەخشیووە، وخواى گەورە لەسەر ئەنجامدانى هەموو کارێک توانادارە. خواى گەورە بە بەهەشت فەرمووی: (تۆ ڕەحمەتی منی؛ بەهۆی تۆوە ڕەحمەت دەکەم لە هەرکەسێک بمەوێت لە بەندەکانم)، وبە دۆزەخ فەرمووی: تۆ سزای منی؛ بەهۆی تۆوە سزای هەرکەسێک دەدەم کە بمەوێت لە بەندەکانم)، ئەمە حوکمی خواى گەورەیە لە نێوانیان، واتا: خواى گەورە بەهەشتی دروستکردووە بۆئەوەى ڕەحم بکات بەو بەندانەى دەچنە نێویەوە، وئەوانەى فەزڵی خۆی پێیان دەبەخشێت وشیاویان دەکات بۆئەوەى بچنە نێو بەهەشتەوە، بەڵام دۆزەخ خواى گەورە ئامادەى کردووە بۆ ئەوانەى سەرپێچی فەرمانەکانى دەکەن وکوفر وبێباوەڕن بە خواى گەورە وبە پێغەمبەران، خواى گەورە سزایان دەدات، وهەموو ئەمانە موڵکی خواى گەورەن وبەهەر شێوەیەک بیەوێت خۆی بەڕێوەیان دەبات، وخواى گەورە پرسیاری لێناکرێت سەبارەت بە ئەو کردەوانەى ئەنجامی دەدات چونکە ئەو پەروەردگارە بەڵام بوونەوەرەکان لێپرسینەوەیان لێدەکرێت چونکە بەندەن ودروستکراون -مەخڵوقن-، بەڵام کەسێک ناچێتە دۆزەخەوە مەگەر کردەوەکانى وایان لێکردبێت شیاوی چوونە دۆزەخ بێت. پاشان خواى گەورە فەرمووی: (وهەریەکێکتان لە ئێوە پڕ دەبێت): ئەمیش پەیمانە لە لایەن خواى گەورە بەوەى پڕیان بکاتەوە بەو کەسانەى تێیدا دەمێننەوە، وئەم داواکردنە لە لایەن دۆزەخەوە بە ئاشکرایی هاتووە، خواى گەورە دەفەرموێت: {يَوْمَ نَقُولُ لِجَهَنَّمَ هَلِ امْتَلأْتِ وَتَقُولُ هَلْ مِن مَّزِيدٍ} [ق:30] واتە: {ڕۆژێك دەبێت بە دۆزەخ دەڵێین ئایا پڕ بوویت؟ دۆزەخیش دەڵێت: ئایا کەسی تر ھەیە (بیھێنن)؟}، وخواى گەورە سوێندی خواردووە کە دۆزەخ پڕ بکات لە جنۆکەکان وهەموو خەڵکی، بەهەشت ودۆزەخ شوێنی نەوەکانى ئادەم وجنۆکەکانن لە پاش لێپرسینەوەیان، هەرکەسێک باوەڕی بە خواى گەورە هەبێت وبیپەرستێت بە تەنها وبە بێ بڕیاردانی هیچ شەریک وهاوبەشێک لە پەرستنیدا، وباوەڕی بە هەموو پێغەمبەران هەبێت؛ ئەوا سەرەنجامى بەرەو بەهەشتە، وئەوەى سەرپێچی فەرمانەکانى خواى گەورە بکات وکافر وبێباوەڕ بێت ئەوا سەرەنجامی بەرەو دۆزەخە. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (دۆزەخ پڕ نابێت هەتاوەکو خواى گەورە پێی دادەنێت، دۆزەخ دەڵێت: بەسە، بەسە. لەو کاتەدا پڕ بووە، بەشەکانى دەچنە نێو یەکتردا ونزیک دەبنەوە، خواى گەورە ستەم لە هیچ یەکێک لە بەندەکانى ناکات): بۆیە کاتێک دۆزەخ دەچێت بە نێو یەکتردا تەنگ دەبێتەوە لەسەر ئەهلی دۆزەخ، وبۆیە بەمەش پڕ دەبێت وخواى گەورە ستەم لە کەس ناکات، دەبێت باوەڕمان بەوە هەبێت کە خواى گەورە پێی هەیە بە بێ لادانى لە واتا ڕاستەقینەکەی بە بێ پەکخستنی واتاکەى و بە بێ لێکدانەوەى چۆنیەتی و بە بێ چواندنی بە بوونەوەرەکان؛ بەڵکو باوەڕمان بەوە هەیە کە خواى گەورە پێی هەیە وچۆنیەتیەکەى نازانین وتەنها باوەڕمان پێی هەیە ودروست نییە مرۆڤ بیری لێبکاتەوە. پاشان فەرمووی: (وبەهەشت خواى گەورە بوونەوەرى تری بۆ دەخوڵقێنێت): واتا بەهەشت پڕ نابێت بۆیە خواى گەورە بوونەوەرى تری بۆ دروستدەکات بۆئەوەى پڕ بێت، پاش دروستکردنیان بەهەشتیش پڕ دەبێت لە بوونەوەرەکان.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر