عن أنس بن مالك رضي الله عنه مرفوعاً: «لا تزالُ جهنَّمُ تقول: هل مِن مَزِيد، حتى يضعَ ربُّ العِزَّةِ فيها قَدَمُه، فتقولُ: قَطٍ قَطٍ وعِزَّتِك، ويُزوَى بعضُها إلى بعضٍ».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «دۆزەخ بەردەوام دەڵێت: ئایا زیاتر هەیە، هەتا پەروەردگاری بە شکۆ پێی لە نێو دادەنێـت، دۆزەخ دەڵێت: ئەوەندە بەسە (کە لەنێومدایە)، ئەوەندە بەسە (کە لەنێومدایە)، سوێند بە شکۆداریت، وهەموو لایەکانى دۆزەخ تێکەڵ دەبن بەناو یەکتردا ودۆزەخ بەرەو دواوە دەکشێتەوە».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

خواى گەورە بە دۆزەخ دەفەرموێت: ئایا پڕ بوویت؟ چونکە خواى گەورە پەیمانی داوە کە پڕی بکات لە جنۆکە وخەڵکە تاوانکار وکافرەکان، ئەو زاتە -سبحانه وتعالى- فەرماندەکات بە خستنە دۆزەخی ئەوانەى فەرمانیان لەسەر دراوە کە بکرێنە دۆزەخەوە، ودۆزەخ دەڵێت: ئایا زیاتر هەیە؟ واتا: کەسی زیاتر هەیە لە جنۆکە ومرۆڤە تاوانکەر وکافرەکان کە بخرێنە دۆزەخەوە؟ هەتا پەروەردگاری شکۆدار پێی دەخاتە نێو دۆزەخەوە، ودۆزەخ دەڵێت: ئەمە بەسە ودەکشێتەوە وهەموو لایەکانى دەچێـت بەناوى یەکتردا. ونابێت بووترێت مەبەست لە (پێ - قَدَم) لێرەدا ئەوانەیە کە خواى گەورە لە پێشتردا کردیانیە دۆزەخەوە کە بە عەرەبی پێی دەووترێت (قَدَمَهم، واتە: ئەوانى پێش خست)، ونە جگە لەمەش لە لێکدانەوە پووچەکانى تر، بەڵکو واجبە کە باوەڕمان هەبێت بەوەى کە خودا پێی هەیە وئەم بیروباوەڕ دووپات وجێگیر بکەینەوە بە بێ لادانى لە واتا ڕاستەقینەکەی وبە بێ پەکخستنی ونەهێشتنی واتا ڕاستەقینەکە وبە بێ لێکدانەوەى چۆنیەتی وبە بێ چواندنى بە بوونەوەر ودروستکراوەکان.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر