عن أبي سَلَمة بن عبد الرحمن بن عَوْف، قال: سألتُ عائشةَ أمَّ المؤمنين رضي الله عنها ، بأيِّ شيء كان نبيُّ الله صلى الله عليه وسلم يفتَتِح صلاتَه إذا قام من الليل؟ قالت: كان إذا قام من الليل افتتح صلاتَه: «اللهمَّ ربَّ جِبرائيل، ومِيكائيل، وإسرافيل، فاطرَ السماوات والأرض، عالمَ الغيب والشهادة، أنت تحكم بين عبادك فيما كانوا فيه يختلفون، اهدني لما اختُلِف فيه من الحق بإذنك، إنَّك تهدي مَن تشاء إلى صراطٍ مستقيمٍ».
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی سەلەمەی کوڕی عبدالرحمانی کوڕی عەوفەوە دەڵێت: پرسیارم لە عائیشە دایکی ئیمانداران کرد -ڕەزای خوای لێبێت-، بە چی شتێک (چی زیکرێک یان خوێندنەوەیەک) پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- نوێژی دەستپێدەکرد ئەگەر شەو هەستایە بۆ نوێژکردن؟ ووتی: ئەگەر شەو هەستایە دەستی بە نوێژکردن دەکرد بە (ئەم نزایە): «(اللهم رب جبرائيل، وميكائيل، وإسرافيل، فاطر السماوات والأرض، عالم الغيب والشهادة، أنت تحكم بين عبادك فيما كانوا فيه يختلفون، اهدني لما اختلف فيه من الحق بإذنك، إنك تهدي من تشاء إلى صراط مستقيم)*». *(واتە: خودایه، پەروەردگاری جیبرائیل و میكائیل و ئیسرافیل، بەدیهێنەری ئاسمانەكان وزەوی، زانا به نهێنی وئاشكراكان، تۆ فەرمان وحوكم دەكەیت لە نێوان بەندەكانتدا لەو شتانەی كەوا جیاوازییان تێدا هەیە، ڕێنموونیم بكە بۆ ئەو ڕاستییەی كە خەڵكی جیاوازییان تێدا هەیە بە فەزڵ و ویستی خۆت، بەڕاستی هەركەسێك تۆ بتەوێت ڕێنموونی دەكەیت بۆ ڕێگای ڕاستی خۆت)
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

ئەبی سەلەمەی کوڕی عبدالرحمانی کوڕی عەوف پرسیاری لە عائیشە دایکی ئیمانداران کرد سەبارەت بە ئەو نزایەى کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەیخوێند لە سەرەتاى دەستپێکردن بە شەونوێژ ئەگەر شەو هەستایە بۆ نوێژکردن؟ عائیشە ووتی: ئەگەر شەو هەستایە نوێژکردن ئەم نزایەى دەخوێند: (اللهم رب جبرائيل وميكائيل، وإسرافيل:خودایه، پەروەردگاری جیبرائیل و میكائیل و ئیسرافیل): باسکردنی ئەم سێ فریشتەیە بەتایبەت، و لەگەڵ باسکردنی ئەوەى خواى گەورە پەروەردگاریانە؛ ئەمە بۆ ڕێزلێنانە لەوان وپلەبەرزیانە بەسەر ئەوانى ترەوە، ولێرەدا جبریلی پێشخت چونکە ئەو ڕاسپێدراوە بە گەیاندنی کتێبە ئاسمانیەکان، بۆیە هەموو شتێک سەبارەت بە ئاین پەیوەندی بە ئەوەوە هەیە، وئیسرافیلی لە کۆتادا باسکرد چونکە ئەو فوو دەکات بە کەڕەنادا، وقیامەت هەڵدەستێت، ومیکائیلی لە ناوەڕاستدا باسکرد چونکە ئەو ڕاسپێدراوە بە باران وڕووەکەکان وئەوەى پەیوەندی هەبێت بە ڕزقی ژیانی بوونەوەرەکان لە دونیادا. (فاطر السماوات والأرض:بەدیهێنەری ئاسمانەكان وزەوی): واتا ئەی خوڵقێنەر ودروستکاری ئاسمانەکان وزەوی. (عالم الغيب والشهادة:زانا به نهێنی وئاشكراكان): واتا زانایە سەبارەت بە ئەوانەى بەندەکان نایبینن وزانایە سەبارەت بە ئەوانەیشی کە بەندەکان دەیبینن. (أنت تحكم بين عبادك فيما كانوا فيه يختلفون:تۆ فەرمان وحوكم دەكەیت لە نێوان بەندەكانتدا لەو شتانەی كەوا جیاوازییان تێدا هەیە): واتا تۆ فەرمانڕەوایی ودادوەری دەکەیت لە نێوان بەندەکانتدا لەو شتانەى ناکۆکن یان ناکۆک بوون تێیدا لە هەر بابەتێک ومەسەلەیەک لە ئایندا لە ماوەى ژیانی دونیادا. (اهدني لما اختلف فيه من الحق بإذنك:ڕێنموونیم بكە بۆ ئەو ڕاستییەی كە خەڵكی جیاوازییان تێدا هەیە بە فەزڵ و ویستی خۆت): واتا هیدایەتم بدە بۆ هەق وڕاستی لەم ناکۆکیەدا کە خەڵکی تووشی بوون لە بابەت ومەسەلەکانى ئاین ودونیادا ئەمیش بە یارمەتی وسەرخستن وئاسانکردنی تۆ. (إنك تهدي من تشاء إلى صراط مستقيم:بەڕاستی هەركەسێك تۆ بتەوێت ڕێنموونی دەكەیت بۆ ڕێگای ڕاستی خۆت): واتا تۆ هەرکەسێک بتەوێت هیدایەتی دەدەیت بۆ سەر ڕێگای هەق وڕاستی.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر