عن ابن عمر رضي الله عنهما مرفوعاً: «اتَّقُوا دَعَوَاتِ المظلومِ؛ فإنَّها تصعد إلى السماء كأنَّها شَرارٌ».
[صحيح] - [رواه الحاكم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خۆتان بپارێزن لە نزاکانى ستەملێکراو؛ بەدڵنیاییەوە، بەرز دەبنەوە بەرەو ئاسمان وەکو ئاگری پریشکەدار وان».
صەحیحە - حاكم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

خۆتان بپارێزن لە ستەمکردن، وبترسن لە نزای ستەملێکراو؛ چونکە نزاکانی ستەملێکراو وەکو پریشکەى ئاگر بەرز دەبنەوە بەرەو ئاسمان، ولێرەدا چواندی بە پریشکەى ئاگر ئەمیش بەهۆی خێرایی بەرزبوونەوەى، یان ئەوەتا لە دڵێکەوە دەرچووە کە وەکو ئاگر گڕی گرتووە بە تین وگەرمی ستەم، یان وەکو پریشکەى ئاگر وایە کاتێک بەربەستەکانی پێشەوەى دەبڕێت لە ئاسمانەکان.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر