عن أبي هريرة رضي الله عنه أن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال:
«أَقْرَبُ مَا يَكُونُ الْعَبْدُ مِنْ رَبِّهِ وَهُوَ سَاجِدٌ، فَأَكْثِرُوا الدُّعَاءَ».

[صحيح] - [رواه مسلم] - [صحيح مسلم: 482]
المزيــد ...

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«نزیکترین حاڵەتی بەندە لە پەروەردگارییەوە لە کاتی سوجدە بردندایە؛ بۆیە زۆر نزا وپاڕانەوەی تێدا بکەن».

[صەحیحە] - [موسلیم گێڕاویەتیەوە] - [صحيح مسلم - 482]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەکاتەوە کە نزیکترین حاڵەتی بەندە لە پەروەردگارییەوە لە کاتی سوجدە بردندایە، چونکە نوێژخوێن لەسوجدەدا بەرزترین وڕێزدارترین ئەندامی لاشەی لەسەر زەوی دادەنێت وەکو گوێڕایەڵی وملکەچی وزەلیلی دەربڕین بۆ خواى گەورە -عز وجل-.
و پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانیکردووە بە زۆر نزاکردن لەکاتی سوژدەبردن، بۆیە سوژدەبردن ملکەچبوون وزەلیلی بەندەى تێدا کۆدەبێتەوە بۆ الله -سبحانە وتعالى- بە قسە وکردەوە.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. پەرستنەکان دەبنە هۆی نزیکبوونەوەی بەندە لە خوای گەورە -سبحانه وتعالى-.
  2. سونەتە مرۆڤ لە سوجدەدا زۆر نزا بکات، چونکە شوێنێکە نزاکان تێیدا وەڵام دەدرێتەوە.
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زمان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی زیاتر (67)
زیاتر