عن أَنَس بن مالك رضي الله عنه مرفوعاً: «ما صَلَّيْتُ خلف إمام قَطُّ أَخَفَّ صلاة، ولا أَتَمَّ صلاة من النبي صلى الله عليه وسلم ».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «لە پشتی هیچ ئیمامێک نوێژم نەکردووە کە نوێژەکەى هێندە پوخت وکامڵ وجوان بێت وەکو نوێژی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانی بە ئاسانکاری دەکرد وبانگەشەی بۆ دەکرد بە وتە وکردەوە، ولە ئاسانکاری بریتیە لە پوختکردنەوەى نوێژەکان لەگەڵ پێدانی مافی پەرستن لە کامڵی وتەواوبوون، ئەنەسی کوڕی مالیک -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە لە پشتی هیچ ئیمامێک نوێژم نەکردووە کە نوێژەکەى هێندە پوخت وکامڵ وجوان بێت وەکو نوێژی پێشەوای مەزن پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، بە هیچ شێوەیەک نوێژخوێنەکان ناڕەحەت نەدەبوون بە شێوەیەک کە حەز بکەن ڕاستەوخۆ لە نوێژەکەیان دەربچن. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نوێژەکەى بە کامڵی ئەنجامدەدا وکەموکورتی تێدا نەدەکرد؛ واجبەکان وسونەتەکانی نێو نوێژی دەپاراست، وئەمیش لە شوێنەوارى بەرەکەتی نوێژەکەى بوو.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ئیگۆری هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر