عن عبد الله بن مسعود رضي الله عنه مرفوعًا: «ليس مِنَّا من ضرب الْخُدُودَ، وشَقَّ الْجُيُوبَ، ودعا بِدَعْوَى الجاهلية».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عبداللەی کوڕی مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «لە ئێمە نییە ئەو کەسەی: لە خۆی بدات، یان کراسەکەی بدڕێت، یان دەنگ وهاواری لێوە بەرز ببێتەوە وەکو سەردەمی جاهیلیەت (سەردەمی نەفامی -پێش ئیسلام-)».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

ئەوەی خواى گەورە بیباتەوە بۆ لای خۆی وئەوەی بیبەخشێت هەر هەمووی موڵکی خۆیەتی، وئەمیش ئەوپەڕی حیکمەتی تێدایە، وئەوەى ڕەخنە بگرێت وناڕازی بێت بەهۆی ناخۆشیەکان وەکو ئەوە وایە ناڕازی بووە وڕەخنەی گرتووە لە قەزا وقەدەری خودا کە هەمووی حیکمەتی تێدایە وبۆ بەرژەوەندی بەندەکانە، وبنچینەى دادپەروەری وچاکەکاریە. بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات هەرکەسێک توڕەیی دەرببڕێت وڕەخنە بگرێت لە قەزا وقەدەری خواى گەورە ئەوا هەڕەشەی توندی لەسەر هەیە وئەمەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەى کە ئەو تاوانانەى لەم فەرموودەیەدا باسکراوە لە تاوانە گەورەکانن چونکە هەڕەشە کردنی تێدایە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر