عن أبي الخطاب قتادة، قال: قُلْتُ لأَنَسٍ: أكَانَتِ المصَافَحَةُ في أصْحَابِ رسولِ الله صلى الله عليه وسلم ؟، قَالَ: نَعَم.
[صحيح] - [رواه البخاري]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی خەتاب قەتادەوە، دەڵێت: ووتم بە ئەنەس: «ئایا هاوەڵانی پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- تەوقەیان دەکرد؟ ووتی: بەڵێ».
صەحیحە - بوخاری گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

کاتێک دەڵێت: (ئایا هاوەڵانی پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- تەوقەیان دەکرد؟) واتا: ئایا تەوقەیان دەکرد کاتێک دەگەیشتن بە یەکتری پاش سەلامکردن، وتەوقە کردن دەبێتە هۆی زیاد بوونی خۆشەویستی وڕێزگرتن، وبە دەستی ڕاست دەبێت، ئەگەر تەوقەیان کرد ئەوا لێخۆشبوون هەیە لە تاوانەکانیان پێش ئەوەى لە یەک جیا ببنەوە، وئەمەش بەڵگەیە لە سەر فەزڵی تەوقە کردن لە کاتى گەیشتن بە برای مسوڵمان (یان ئافرەتێک کە گەیشت بە خوشکێکی موسڵمانی، وەکو ڕوونە تەوقەکردن لە نێوان پیاو وئافرەتێکی نامەحرەمی حەرامە وهەڕەشەی لەسەر هاتووە)، تەوقە کردن بۆ کاتی وەستان ودانیشتن وقسە کردنە لەگەڵ بەرامبەر وهاوشێوەی ئەمە، بەڵام ئەگەر بە لای کەسێک تێپەڕی لە بازاڕدا یان هەر شوێنێکی تر ئەوا تەنها سەلامکردن بەسە؛ چونکە ڕێبازى هاوەڵان بەو شێوەیە نەبووە کە بگەن بە هەرکەسێک تەوقەی لەگەڵدا بکەن.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر