عَنْ أَبِي سَعِيدٍ الخُدْرِيَّ رَضيَ اللهُ عنهُ قَالَ:
بَعَثَ عَلِيُّ بْنُ أَبِي طَالِبٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ إِلَى رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ مِنَ اليَمَنِ بِذُهَيْبَةٍ فِي أَدِيمٍ مَقْرُوظٍ، لَمْ تُحَصَّلْ مِنْ تُرَابِهَا، قَالَ: فَقَسَمَهَا بَيْنَ أَرْبَعَةِ نَفَرٍ، بَيْنَ عُيَيْنَةَ بْنِ بَدْرٍ وَأَقْرَعَ بْنِ حابِسٍ وَزَيْدِ الخَيْلِ، وَالرَّابِعُ: إِمَّا عَلْقَمَةُ وَإِمَّا عَامِرُ بْنُ الطُّفَيْلِ، فَقَالَ رَجُلٌ مِنْ أَصْحَابِهِ: كُنَّا نَحْنُ أَحَقَّ بِهَذَا مِنْ هَؤُلاَءِ، قَالَ: فَبَلَغَ ذَلِكَ النَّبِيَّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَقَالَ: «أَلاَ تَأْمَنُونِي وَأَنَا أَمِينُ مَنْ فِي السَّمَاءِ، يَأْتِينِي خَبَرُ السَّمَاءِ صَبَاحًا وَمَسَاءً»، قَالَ: فَقَامَ رَجُلٌ غَائِرُ العَيْنَيْنِ، مُشْرِفُ الوَجْنَتَيْنِ، نَاشِزُ الجَبْهَةِ، كَثُّ اللِّحْيَةِ، مَحْلُوقُ الرَّأْسِ، مُشَمَّرُ الإِزَارِ، فَقَالَ يَا رَسُولَ اللَّهِ اتَّقِ اللَّهَ، قَالَ: «وَيْلَكَ، أَوَلَسْتُ أَحَقَّ أَهْلِ الأَرْضِ أَنْ يَتَّقِيَ اللَّهَ» قَالَ: ثُمَّ وَلَّى الرَّجُلُ، قَالَ خَالِدُ بْنُ الوَلِيدِ: يَا رَسُولَ اللَّهِ، أَلاَ أَضْرِبُ عُنُقَهُ؟ قَالَ: «لاَ، لَعَلَّهُ أَنْ يَكُونَ يُصَلِّي» فَقَالَ خَالِدٌ: وَكَمْ مِنْ مُصَلٍّ يَقُولُ بِلِسَانِهِ مَا لَيْسَ فِي قَلْبِهِ، قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: «إِنِّي لَمْ أُومَرْ أَنْ أَنْقُبَ عَنْ قُلُوبِ النَّاسِ وَلاَ أَشُقَّ بُطُونَهُمْ» قَالَ: ثُمَّ نَظَرَ إِلَيْهِ وَهُوَ مُقَفٍّ، فَقَالَ: «إِنَّهُ يَخْرُجُ مِنْ ضِئْضِئِ هَذَا قَوْمٌ يَتْلُونَ كِتَابَ اللَّهِ رَطْبًا، لاَ يُجَاوِزُ حَنَاجِرَهُمْ، يَمْرُقُونَ مِنَ الدِّينِ كَمَا يَمْرُقُ السَّهْمُ مِنَ الرَّمِيَّةِ»، وَأَظُنُّهُ قَالَ: «لَئِنْ أَدْرَكْتُهُمْ لَأَقْتُلَنَّهُمْ قَتْلَ ثَمُودَ».
[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح البخاري: 4351]
المزيــد ...
لە ئەبو سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خواى لێبێت- دەڵێت:
عەلی کوڕی ئەبی تاڵیب -ڕەزای خواى لێبێت- لە یەمەنەوە پارچە ئاڵتونێکی له نێو پارچە چەرمێکی خۆشكراو بە جەوت ڕەوانه کرد بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کە هێشتا پاڵفته نەكرابوو له خۆڵەکەی، ئەویش بەشى کرد لە نێوان چوار كەسدا (عویەینەی کوڕى بدر، ئەقرەعی کوڕی حابیس، زەید ئەلخەیل) وچوارەمیان: يان (عەلقمەیە یان عامرى کوڕی توفەيل) بوو، یەكێك له هاوەڵانی ووتى: ئێمه شایستەتر بووین بە ئەمە (ئەم بەخشینە) زیاتر لە ئەوان، ئەو قسەیە گەیشت به پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆيە فەرمووی: «باشە ئێوه متمانه بە من ناكەن، لەکاتێکدا من متمانەپێكراوی ئەو زاتەم كه لە سەرووی ئاسمانەکانەوەیە، بەیانیان و ئێواران هەواڵم له ئاسمانەوە بۆ دێت». كەچى پیاوێکی چاو بەقووڵاچووى ناوچاو قۆقزى ڕیش پڕی سەرتاشراو؛ کە جلی نیوەى خوارەوەى (ئیزارەکەى) چاک بەستبوو وهەڵیگرتبوو، ووتى: ئەی پێغەمبەری خودا له خوا بترسە، فەرمووی: «مەینەتباری بۆ تۆ، مەگەر من له هەموو دانیشتوانى سەر زەوى لە پێشتر نیم بۆ ئەوەی له خوابترسم». كابرا ڕووی وەرگێڕاو وڕۆیشت، خاليدى کوڕى وەلید ووتى: ئەی پێغەمبەری خودا نەدەم لە ملى؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «نەخێر، لەوانەیە نوێژ بکات». خالید ووتى: چەندەها نوێژخوێن هەیە بە زمان شتێك دەڵێن كە لە دڵیاندا نیيە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووى: «من فەرمانم پێنەدراوه دڵى خەڵكى بکەمەوە وسکیان هەڵبدڕم»، ئینجا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەيرى كابراى کرد كه ڕووی وەرچەرخان وڕۆیشت، وفەرمووی: «لە نەوەی ئەمە كەسانێك دەبن كه زمانیان پاراوە به خوێندنەوەى قورئان، بەڵام له گەروويان ناکاتە خوارەوە، لە دین دەردەچن وەك چۆن تير لە نیشانەكەدا دەردەچێت»، وابزانم فەرموویشى: «ئەگەر پێیان بگەم دەیانكوژم هەروەكو چۆن قەومى (سەمود) كوژران».
[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح البخاري - 4351]
عەلی کوڕی ئەبی تاڵیب -ڕەزای خواى لێبێت- پارچە ئاڵتونێکی له نێو پارچە چەرمێکی خۆشكراو بە جەوت لە یەمەنەوە ڕەوانه کرد بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کە هێشتا پارچە ئاڵتونەكە پاڵفته نەكرابوو له خۆڵەکەی، گێڕەرەوەكە دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دابەشی کرد لە نێوان چوار كەسدا: عویەینەی کوڕى بدر ئەلفەزاری، وئەقرەعی کوڕی حابیسی حەنزەلی، وزەید ئەلخەیل ئەلنەبهانی، وعەلقمەی كوڕی عولاسەی عامیری، پیاوێك لە هاوەڵان ووتی: ئێمه شایستەتر بووین بە ئەمە (ئەم بەخشینە) زیاتر لە ئەوان، گێڕەرەوەكە دەڵێت: ئەم قسەیە گەیشت به پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆيە فەرمووی: «باشە ئێوه متمانه بە من ناكەن، لەکاتێکدا من متمانەپێكراوی ئەو زاتەم كه لە سەرووی ئاسمانەکانەوەیە، بەیانیان و ئێواران هەواڵم له ئاسمانەوە بۆ دێت». گێڕەرەوەكە دەڵێت: پیاوێکی كە ئەمە هەندێك لە سیفەتەكانی ڕواڵەتی بوو: چاوی بەقووڵاچوو، ونێوچەوان و وڕوومەتی دیار وبەرز وقۆقزى، وڕیشێكی چڕ وپڕ بەڵام درێژ نەبوو، وسەرتاشراو، وئیزارەكەی (جلی داپۆشەری نیوەى خوارەوەى لاشەی) چاک بەستبوو وهەڵیگرتبوو؛ ووتى: ئەی پێغەمبەری خودا له خوا بترسە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «مەینەتباری بۆ تۆ، مەگەر من له هەموو دانیشتوانى سەر زەوى لە پێشتر نیم بۆ ئەوەی له خوابترسم؟!». گێڕەرەوەكە دەڵێت: كابرا ڕووی وەرگێڕاو وڕۆیشت، خاليدى کوڕى وەلید ووتى: ئەی پێغەمبەری خودا نەدەم لە ملى؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «نەخێر، لەوانەیە نوێژ بکات»، خالید ووتى: چەندەها نوێژخوێن هەیە بە زمان شتێك دەڵێن كە لە دڵیاندا نیيە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووى: من فەرمانم پێنەدراوه دڵى خەڵكى بکەمەوە وسکیان هەڵبدڕم، بەڵكو فەرمانم پێدراوە كە بڕیار لەسەر ڕواڵەتی كاروباریان بدەم، گێڕەرەوەكە دەڵێت: ئینجا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەيرى كابراى کرد كه ڕووی وەرچەرخان وڕۆیشت، وفەرمووی: لە نەوە وهاوەڵانی ئەمە یان لە هۆزەكەی كەسانێك دەبن كه بەهرەمەندن لە خوێندنەوەى قورئان بە دەنگی خۆشەوە، وزمانیان پاراوە بەهۆی زۆر خوێندنەوەی قورئان، بەڵام قورئان له گەروويان ناکاتە خوارەوە بۆئەوەی دڵیان لێی تێبگات وچاكی بكاتەوە، خوای گەورە ئەو كردەوەیان بەرز ناكاتەوە وقبوڵی ناكات، ولە ئیسلام دەردەچن وەك چۆن تير لە نیشانەكەدا دەردەچێت بە خێرایی وئاسانیەوە. گێڕەرەوەكە دەڵێت: وپێم وابێت فەرمووی: ئەگەر پێیان بگەم كاتێك دژی مسوڵمانان دەردەچن بە شمشێر؛ ئەوا بە سەختی دەیانكوژم هەروەكو چۆن قەومى (سەمود) كوژران.