عن أبي سعيد الخدري رضي الله عنه مرفوعاً: «إنَّ الشيطانَ قال: وعِزَّتِك يا رب، لا أَبرحُ أُغوي عبادَك ما دامت أرواحُهم في أجسادهم، قال الربُّ: وعِزَّتي وجَلالي لا أزال أغفرُ لهم ما استغفروني».
[حسن] - [رواه الإمام أحمد]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «شەیتان ووتی: سوێند بە شکۆداری تۆ ئەی پەروەردگار، بەردەوام بەندەکانت گومڕا دەکەم؛ هەتا کاتێک ڕۆح لە لاشەیاندا مابێت، پەروەردگار فەرمووی: «سوێند بە شکۆداری ومەزنی خۆم؛ منیش بەردەوام لێیان خۆش دەبم ئەگەر داوای لێخۆشبوونم لێبکەن».
[حەسەنە] - [ئەحمەد گێڕاویەتیەوە]

شیکردنەوە

(شەیتان ووتی: سوێند بە شکۆداری تۆ ئەی پەروەردگار، بەردەوام بەندەکانت گومڕا دەکەم؛ هەتا کاتێک ڕۆح لە لاشەیاندا مابێت): واتا شەیتان سوێندی خوارد بە شکۆداری خواى گەورە کە ئەو بەردەوام دەبێت لەسەر گومڕاکردنی بەندەکان بە درێژایی ژیانیان لە دونیادا. (پەروەردگار فەرمووی: سوێند بە شکۆداری ومەزنی خۆم؛ منیش بەردەوام لێیان خۆش دەبم ئەگەر داوای لێخۆشبوونم لێبکەن): خواى گەورە وەڵامی دایەوە وسوێندی بە مەزنی وشکۆداری خۆی خوارد بەوەى بەردەوام لێیان خۆش دەبێت ئەگەر ئەوان داوا لە خواى گەورە بکەن لە تاوان وگوناهەکانیان بکەن خۆش بێت.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زمان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی زیاتر (16)
زیاتر