1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێن کراوەکان
  3. بیروباوەڕ (عەقیدە)

فەرموودە هەر کەسێک پێویستیەکی زۆر وناڕەحەتی هاتە سەر وسکاڵای بردە لای خەڵکی بۆ ئەوەی ئەو ناڕەحەتیەی لەسەر لابەرن؛ ئەوا پێداویستیەکەی جێبەجێ نابێت، ئەوەی پشت وپەنا بە خوای گەورە ببەستێت (داوا لە ئەو بکات بۆ ئەوەی ناڕەحەتیەکەی لەسەر لابەرێت)؛ ئەوا نزیکە لەوەی کە خوای گەورە ڕزقێکی بە پەلەی پێ ببەخشێت (لە دونیادا) یان بۆی دوا دەخات (بۆ ئاخیرەت)

عن ابن مسعود رضي الله عنه قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : «من أصابته فَاقَة فأنْزَلها بالناس لم تُسَدَّ فَاقَتُهُ، ومن أنْزَلها بالله، فَيُوشِكُ الله له بِرزق عاجل أو آجل».

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئیبن مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- کە دەیفەرموو: «هەر کەسێک پێویستیەکی زۆر وناڕەحەتی هاتە سەر وسکاڵای بردە لای خەڵکی بۆ ئەوەی ئەو ناڕەحەتیەی لەسەر لابەرن؛ ئەوا پێداویستیەکەی جێبەجێ نابێت، ئەوەی پشت وپەنا بە خوای گەورە ببەستێت (داوا لە ئەو بکات بۆ ئەوەی ناڕەحەتیەکەی لەسەر لابەرێت)؛ ئەوا نزیکە لەوەی کە خوای گەورە ڕزقێکی بە پەلەی پێ ببەخشێت (لە دونیادا) یان بۆی دوا دەخات (بۆ ئاخیرەت)».

صەحیحە تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

شیکردنەوەی فەرموودەکە: (هەر کەسێک پێویستیەکی زۆر وناڕەحەتی هاتە سەر) واتا: پێویستیەکی زۆر، وبەتایبەت لە حاڵەتی هەژاری وتەنگی گوزەراندا. (وسکاڵای بردە لای خەڵکی) واتا: سکاڵای بۆ لای خەڵکی برد، وداوای کرد کە ئەم ناڕەحەتیەی لەسەر لابەرن. ئەنجام: (ئەوا پێداویستیەکەی جێبەجێ نابێت): واتا: بۆی دابین ناکرێت وبەڵکو لەوەیە ناڕەحەتیەکی سەختتری تووش ببێت، (و ئەوەی پشت وپەنا بە خواى گەورە ببەستێت -داوا لە خودا بکات بۆ ئەوەی ناڕەحەتیەکەی لەسەر لابەرێت-) واتا: تەوەکول وپشت بە خوای گەورە ببەستێت بۆ جێبەجێ بوونی پێویستیەکانی، (ئەوا نزیکە لەوەی خوای گەورە ڕزقێکی بە پەلەی پێ ببەخشێت) کە دەرگای ڕزقی لێبکاتەوە ودەوڵەمەندی بکات، یان (بۆی دوا بخات -بۆ ئاخیرەت-) واتا: لە قیامەتدا پاداشتی دەداتەوە.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

17 زمان
EN English الإنجليزية
UR اردو الأوردية
ES Español الإسبانية
ID Indonesia الإندونيسية
BN বাংলা البنغالية
FR Français الفرنسية
TR Türkçe التركية
RU Русский الروسية
BS Bosanski البوسنية
SI සිංහල السنهالية
HI हिन्दी الهندية
ZH 中文 الصينية
FA فارسی الفارسية
VI Tiếng Việt الفيتنامية
TL Tagalog تجالوج
PT Português البرتغالية
SW Kiswahili السواحيلية