عن أبي هريرة رضي الله عنه قال: جاء رجل إلى رسول الله صلى الله عليه وسلم فقال: يا رسول الله، مَنْ أحقُّ الناس بِحُسن صَحَابَتِي؟ قال: «أمك» قال: ثم مَنْ ؟ قال: «أمك»، قال: ثم مَنْ؟ قال: «أمك»، قال: ثم مَنْ؟ قال: «أبوك». متفق عليه. وفي رواية: يا رسول الله، مَنْ أحقُّ بحُسْنِ الصُّحْبَةِ؟ قال: «أمك، ثم أمك، ثم أمك، ثم أباك، ثم أدْنَاك أدْنَاك».
[صحيح] - [الرواية الأولى: متفق عليها. الرواية الثانية: رواها مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پیاوێک هات بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم-، و ووتی:ئەی پێغەمبەری خودا، ئایا کێ شایستەترە بۆ ئەوەی کە هاوەڵی چاک بم بەرامبەری؟ فەرمووی: «دایکت»، ووتی پاش ئەوەی کێ؟ فەرمووی: «دایکت»، ووتی: پاش ئەوەی کێ؟ فەرمووی: «دایکت»، ووتی: پاش ئەو کێ؟ فەرمووی: «باوکت». ولە ریوایەتێکی تردا: (ووترا): ئەی پێغەمبەری خودا، ئایا کێ شایستەترە بۆ ئەوەی کە چاک هاوەڵ بم بەرامبەری؟ فەرمووی: «دایکت، پاشان دایکت، پاشان دایکت، پاشان باوکت، پاشان لەوان خوارتر لە ڕووی نزیکی خزمدارییەوە».
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

ئەم فەرموودە بەڵگەیە لەسەر ئەوەى کە دایک وباوک مافیان هەیە: بە چاک هاوەڵبوون بەرامبەریان، وگرنگیدان بە ئەرک ومافەکانیان، {وَصَاحِبۡهُمَا فِي ٱلدُّنۡيَا مَعۡرُوفٗاۖ}[لقمان: 15]، واته: {لە دونیادا زۆر بە چاکی ھاوڕێیەتی وھەڵسوکەوتیان لەگەڵدا بکە}، بەڵام مافى دایک لە سەرەوەى مافى باوکە بە چەند پلەیەک، چونکە سێ جار دووپاتیکردەوە لەسەر مافى دایک، هەرچەندە باوک پەروەردە دەکات وخەرجی دەکات، ودایک پەروەردە دەکات خزمەت دەکات وخواردن وپێداویستیەکانى تر ئامادە دەکات. پلەی دایک بەرزترە چونکە لە گەورەکردنی ئەو منداڵە دایک زۆر ماندوویەتی کێشاوە لە هەڵگرتنی لە سکی بۆ ماوەى نۆ مانگ بە لاوازى وناڕەحەتی ولەوەیە تووشی مردن بووبێت بەهۆی ئەو ناڕەحەتی هەڵگرتنەوە، وچەند ساڵێک شیری پێداوە وشەونخونی کردووە وئەمیش بۆ بەرژەوەندی منداڵەکەى ئەگەرچی تووشی ئازاری وناڕەحەتیش بوو بێت، بۆیە خواى گەورە باسی کردووە لە کۆتا وەحی وپەیامی ئاسماندا کە دەفەرموێت: {وَوَصَّيۡنَا ٱلۡإِنسَٰنَ بِوَٰلِدَيۡهِ إِحۡسَٰنًاۖ حَمَلَتۡهُ أُمُّهُۥ كُرۡهٗا وَوَضَعَتۡهُ كُرۡهٗاۖ وَحَمۡلُهُۥ وَفِصَٰلُهُۥ ثَلَٰثُونَ شَهۡرًاۚ }[الأحقاف: 15]، واته: {وئێمە ئامۆژگاری ئادەمیمان کرد بە چاکە کردن لەگەڵ دایك وباوکیدا، دایکی بە ناڕەحەتی وئازارەوە ھەڵی گرتووە وبە ئازار وناڕەحەتیش بوویەتی، ماوەی دووگیان بوونی (دایك) ولە شیر بڕینەوەی (منداڵەکە) سی مانگە}، خودا وەسیەت وئامۆژگاری مرۆڤی کردووە بە چاکەکار بوون بەرامبەر دایک وباوک؛ وباسی هۆکارەکانى تری نەکردووە جگە لە ئازارەکانی دایک نەبێت وئەمەش بەڵگەیە لەسەر مەزنێتی مافى دایک بە سەر ڕۆڵەکانیەوە. ولە چاک هاوەڵی بەرامبەر دایک وباوک خەرج کردنە لەسەریان لە خواردن وخواردنەوە وجل وشوێن وهەموو پێداویستیەکانى تر ئەگەر پێویست بوون، ئەگەر ئەوا لە ژیانێکی مامناوەند دەژیان وتۆش لە ژیانێکی خۆشتر لەوان دەژیایت ئەوا ئەوانیش بەرز بکەرەوە بۆ ئاستی خۆت وپێیان ببەخشە چونکە ئەمەیش لە نیشانەى چاک هاوەڵبوونە. وەکو باسی پێغەمبەر یوسف کاتێک لە گەڵ دایک وباوکی هات وبۆ لای خۆی بەرزیانی کردەوە پاش ئەوەى لە دەشتەوە هاتبوون. وکۆی چاکەکاری بەرامبەر دایک وباوک؛ خواى گەورە لە قورئانی پیرۆزدا باسیکردووە کە دەفەرموێت: {وَقَضَىٰ رَبُّكَ أَلَّا تَعۡبُدُوٓاْ إِلَّآ إِيَّاهُ وَبِٱلۡوَٰلِدَيۡنِ إِحۡسَٰنًاۚ إِمَّا يَبۡلُغَنَّ عِندَكَ ٱلۡكِبَرَ أَحَدُهُمَآ أَوۡ كِلَاهُمَا فَلَا تَقُل لَّهُمَآ أُفّٖ وَلَا تَنۡهَرۡهُمَا وَقُل لَّهُمَا قَوۡلٗا كَرِيمٗا (23) وَٱخۡفِضۡ لَهُمَا جَنَاحَ ٱلذُّلِّ مِنَ ٱلرَّحۡمَةِ وَقُل رَّبِّ ٱرۡحَمۡهُمَا كَمَا رَبَّيَانِي صَغِيرٗا (24)}[الإسراء]، واته:{وپەروەردگارت بڕیاریداوە کە ھیچ شتێک نەپەرستن بێجگە لە ئەو و لەگەڵ دایک و باوکتان چاکەکار بکەن ئەگەر یەکێکیان (باوکت و دایکت) یان ھەردووکیان لای تۆ پیربوون قسەی ناخۆشیان پێ مەڵێن تەنانەت ئەگەر ئۆفیش بێت وتێیان مەخوڕن و پێیاندا ھەڵمەشاخێ (بەڵکو) و وتەی نەرم وشیرینیان (لەگەڵدا) بەکاربێنە (23) باڵی خۆ بەکەمزانین و میھرەبانیان بۆ ڕابخە بڵێ ئەی پەروەردگارم ڕەحمیان پێ بکە ھەروەکو چۆن ئەوان منیان پەروەردە کرد بە منداڵی (24)}، زمانى زبر بەرامبەریان بەکارمەهێنە، وئازاریان لێ دوور بخەرەوە، وبا قسەت نەرم ونیان بێت بەرامبەریان، وباڵی سادەییان بۆ ڕابخە، وگوێڕایەڵیان بە لە چاکەدا بەو پەڕی سادەییەوە، وبا زمانت پاراو بێت بە نزا کردن بۆیان، وبڵێ: { رَّبِّ ٱرۡحَمۡهُمَا كَمَا رَبَّيَانِي صَغِيرٗا }، واته:{ ئەی پەروەردگارم ڕەحمیان پێ بکە هەروەکو چۆن ئەوان منیان پەروەردە کرد بە منداڵی}، ولە بیرت نەچێت زیاتر گرنگی بە دایکت بدە ئەمیش بۆ کردەوەکردن وجێبەجێکردنی فەرمایشتەکانى وەحی وگوێڕایەڵ بوون بۆ فەرموودەکان.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی سینهالی پورتوگالی سه‌واحیلی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر