+ -

عن النعمان بن بشير رضي الله عنهما قال: ذكر عمرُ بن الخطاب رضي الله عنه ما أصَاب الناس من الدنيا، فقال: لقد رأيت رسول الله صلى الله عليه وسلم يَظَلُّ اليومَ يَلْتَوِي ما يَجدُ من الدَّقَلِ ما يَمْلأُ به بَطنه.
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە نوعمانى کوڕی بەشیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: عومەری کوڕی خەتاب -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەو خۆشیانەى کرد کە خەڵکی بەدەستیان هێنا لە شتومەکی دونیادا پاشان ووتی: «پێغەمبەرم بینی -صلى اللە علیە وسلم- بە درێژایی ڕۆژ خۆی دەتلاندەوە (لە برسێتیدا)، (تەنانەت) خورمایەکی خراپیشی دەست نەدەکەوت بۆئەوەى گەدەى پێ پڕ بکاتەوە».
[صەحیحە] - [موسلیم گێڕاویەتیەوە]

شیکردنەوە

عومەر -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەو خۆشیانە دەکات کە خەڵکی بەدەستیان هێنا لە شتومەکی دونیا ودەستکەوتەکانى جەنگ (غەنیمەکان) پاش ئەوەى خواى گەورە سەرکەوتنی پێیان بەخشی بەهۆی هەڵمەتی ڕزگارکردنەکان (غەزاکان)، پاشان ووتی: (پێغەمبەرم بینی -صلى اللە علیە وسلم- بە درێژایی ڕۆژ خۆی دەتلاندەوە -لە برسێتیدا-، -تەنانەت- خورمایەکی خراپیشی دەست نەدەکەوت بۆئەوەى گەدەى پێ پڕ بکاتەوە): واتا جاری وا هەبوو هەندێک شتی وەکو بەردى دەبەست بە سکیەوە وتەنانەت خورمایەکی بێسوودیشی دەستندەکەوت کە بیخوات بۆئەوەى برسێتیەکەى نەمێنێت.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر