عن عائشة - رضي الله عنها- أنها قالت للنبي - صلى الله عليه وسلم - : هل أتى عليك يوم كان أشد من يوم أُحُدٍ ؟ قال: «لقد لقيت من قومك، وكان أشد ما لقيت منهم يوم العقبة، إذ عرضت نفسي على ابن عبد يَالِيلَ بْنِ عَبْدِ كُلَالٍ، فلم يجبني إلى ما أردت، فانطلقت وأنا مهموم على وجهي، فلم أستفق إلا وأنا بِقَرْنِ الثَّعَالِبِ، فرفعت رأسي، وإذا أنا بسحابة قد أظلتني، فنظرت فإذا فيها جبريل - عليه السلام - فناداني، فقال: إن الله تعالى قد سمع قول قومك لك، وما ردوا عليك، وقد بعث إليك ملك الجبال لتأمره بما شئت فيهم. فناداني ملك الجبال، فسلم علي، ثم قال: يا محمد إن الله قد سمع قول قومك لك، وأنا ملك الجبال، وقد بعثني ربي إليك لتأمرني بأمرك، فما شئت، إن شئت أطبقت عليهم الْأَخْشَبَيْنِ».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: بە پێغەمبەری ووت -صلى اللە علیە وسلم- : «ئایا هیچ ڕۆژێکت بەسەردا هاتووە ناڕەحەتتر لە ڕۆژی (جەنگی) ئوحود؟ فەرمووی: «زۆر ناڕەحەتی وئازارم بینی بە دەستی قەومەکەت؛ ناڕەحەتترینی ئەوەى بەرامبەر من کردیان لە ڕۆژی عەقەبە بوو، کاتێک (بانگەوازەکەم:بانگەوازى ئیسلامم) پیشاندا بە ئیبن عەبدیالیل کوڕی عەبدکولال، وەڵامی نەدامەوە بۆئەوەى ویستم، بۆیە دەرچووم وبە خەفەت وناڕەحەتیەکی زۆرەوە (بەشێوەیەک نەمدەزانى بەرەو کوێ دەچم)، ئاگام لێنەبوو هەتاوەکو گەیشتم بە قەرنی سەعالیب (قَرْنِ الثَّعَالِبِ)، سەرم بەرزکردەوە، هەورێک سێبەری بۆم دروستکردبوو، سەیرم کرد جبریل -علیه السلام- بانگمی کرد، فەرمووی: «خواى گەورە قسەی قەومەکەتی بەرامبەر بە تۆ بیست، وئەو ڕەتکردنەوە ونکۆڵی کردنەیانیشی بەرامبەر بە تۆ بیست، وفریشتەى شاخەکانى ناردووە بۆئەوەى فەرمانى پێبکەیت لەسەریان بەهەرشتێک بتەوێت، فریشتەى شاخەکان بانگمی کرد، وسەلامی لێکردم، وپاشان فەرمووی: «ئەی موحەمەد، خواى گەورە قسەى قەومەکەتی بەرامبەر بە تۆ بیست، ومن فریشتەى شاخەکانم، وپەروەردگارم منی ناردووە؛ بۆئەوەى بە فەرمانى خۆت فەرمانم پێبکەیت، هەرشتێک بتەوێت، ئەگەر بتەوێت دوو شاخەکە* دەدەم بە یەکتردا (بۆئەوەى لە نێویدا تیا بچن)». *(دوو شاخەکە: کە لە بەرامبەر یەکن وئەوان لە نێویدا دەژین)
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کاتێک عائیشە پرسیاری لێیکرد: ئایا هیچ ڕۆژێکت بەسەردا هاتووە ناڕەحەتتر لە ڕۆژی (جەنگی) ئوحود؟ ئەویش فەرمووی: بەڵێ، وباسی ڕۆیشتنی بۆ تائیفی کرد؛ چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کاتێک بانگەوازى قورەیشی کرد لە مەککە، وەڵامی بانگەوازەکەیان نەدایەوە بۆ چوو بەرەوە تائیف؛ بۆئەوەى وتەى خواى گەورە بگەیەنێت وبانگەوازى خەڵکی تائیفی کرد بەڵام لە خەڵکی مەککە خراپتر بوون، بەڵکو بەردیان تێگرت هەتاوەکو پاژنەی پێی خوێنی لێدەهات، کاتێک بانگەوازى ئیسلامی پیشاندا بە ئیبن عەبدیالیل کوڕی عەبدکولال کە یەکێک بوو لە کەسە ناودارەکانى هۆزی سەقیف لە تائیف، بەڵام وەڵامی نەدایەوە، بۆیە دەرچوو وبە خەفەت وناڕەحەتیەکی زۆرەوە بەشێوەیەک نەیدەزانى بەرەو کوێ دەچێت، ئاگای لێنەبوو هەتاوەکو گەیشت بە قەرنی سەعالیب (قَرْنِ الثَّعَالِبِ)، هەورێک سێبەری بۆی دروستکرد، جبریل -علیه السلام- بانگی کرد، فەرمووی: خواى گەورە فریشتەى شاخەکانى ناردووە سەلامت لێدەکات وتۆیش سەلامی لێبکە وئەویش (فریشتەى شاخەکان) فەرمووی: پەروەردگارم منی ناردووە بۆ لای تۆ بۆئەوەى فەرمانم پێبکەیت لەسەریان بەهەرشتێک بتەوێت، ئەگەر بتەوێت دوو شاخەکە* دەدەم بە یەکتردا بۆئەوەى لە نێویدا تیا بچن، بەڵام پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەهۆی ئارامی و لەسەرخۆیی بوونی ودووربینی لەم بانگەوازەدا فەرمووی: نەخێر، چونکە ئەگەر فریشتەکە ئەوە جێبەجێ بکات هەموویان تیادەچن ودەمرن، -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (بل أرجو أن يخرج الله من أصلابهم من يعبد الله وحده لا يشرك به شيئاً) [متفق علیه] واتە: (بەڵکو هیوام ئەوەیە خواى گەورە لە نەوەکانیان کەسانێک دەربهێنێت کە بە تەنها خواى گەورە بپەرستن وهیچ شەریک وهاوبەشێکی بۆ بڕیار نەدەن). وئەمە ڕوویدا؛ خواى گەورە لە نەوەى ئەو موشریکانەى کە ئازاری پێغەمبەریان دا -صلى اللە علیە وسلم- کەسانێکی دەرهێنا کە خواى گەورەیان بە تەنها دەپەرست وهیچ شەریک وهاوبەشێکی بۆ خواى گەورە بڕیار نەدا و بوون بە سەرخەران وپشتیوانانی ئاینی ئیسلام. *(دوو شاخەکە: کە لە بەرامبەر یەکن وئەوان لە نێویدا دەژین)

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی ئیگۆری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر