عن أسامة بن زيد رضي الله عنهما قال: رُفع إلى رسول الله - صلى الله عليه وسلم - ابن ابنته وهو في الموت، ففاضت عينا رسول الله صلى الله عليه وسلم فقال له سعد: ما هذا يا رسول الله؟! قال: «هذه رحمة جعلها الله تعالى في قلوب عباده، وإنما يرحم الله من عباده الرحماء».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئوسامەی کوڕی زەیدەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: کوڕی کچەکەى پێغەمبەری خودا -صلى الله عليه وسلم- بەرزکرایەوە لە کاتی مردنیدا، چاوەکانی پێغەمبەری خودا -صلى الله عليه وسلم- پڕبوو لە فرمێسک، سەعد پێی ووت: ئەمە چییە ئەی پێغەمبەری خودا ؟! ئەویش فەرمووی: «ئەمە ڕەحمەت وبەزەییەکە خواى گەورە دەیکاتە نێو دڵی بەندەکانی، خواى گەورە ڕەحم دەکات بەو بەندانەی کە بە ڕەحم وبەزەیین (بەرامبەر خەڵکی)».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

ئوسامەى کوڕی زەید -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە یەک لە کچەکانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کەسێکی نارد بۆ ئەوەى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە لای ئامادە بێت چونکە کوڕەکەى خەریکە دەمرێت، ولە گێڕانەوەیەکی تردا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەواڵی پێگەیشت وپێی فەرموو: (فەرمانى پێبکە؛ ئارام بگرێت وداواى پاداشت بکات، خودا ئەوەى بیباتەوە موڵکی خۆیەتی وئەوەیشی بیبەخشێت هەر موڵکی خۆیەتی، وهەموو شتێک لە لای ئەو کۆتایی وئەجەلێکی دیاریکراوی هەیە)، وفەرمانى بە نێردراوەکە کرد کە ئەم وشانە بە کچەکەى -دایکی منداڵەکە- بڵێت، (ئارام بگرێـت): لەسەر ئەم کارەساتە. (وداوای پاداشت بکات): بەهۆی ئەم ئارامگرتنە داواى پاداشت لە خودا بکە؛ چونکە خەڵک هەیە ئارام دەگرێت بەڵام داواى پاداشت ناکات، بەڵام ئەگەر ئارام بگرێت وداواى پاداشت بکات ئەوا پاداشتی دەدرێتەوە. (خودا ئەوەى بیباتەوە موڵکی خۆیەتی وئەوەیشی بیبەخشێت هەر موڵکی خۆیەتی): بەڕاستی ئەمە ڕستەیەکی زۆر مەزنە؛ هەموو شتێک موڵکی خودایە بۆیە ئەگەر شتێکت لێ بسێنێتەوە ئەوا موڵکی خۆیەتی، چۆن توڕە دەبیت وناڕازی دەبیت لەسەر ئەوەى شتێکت لێ بسێنێتەوە لەکاتێکدا موڵکی خۆیەتی؟ بۆیە سونەتە ئەگەر مرۆڤ ناخۆشیەکی بەسەردا هات بڵێت: - إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ - واتا: -ئێمە موڵکی خوداین، وهەر بۆ لای خودا دەگەڕێینەوە- بۆیە خودا هەرشتێک بهێنێت بەسەرماندا ئەوا ویستی خۆیەتی، ئەوەى خودا دەیبەخشێت موڵکی ئێمە نییە، بەڵکو هەمووی موڵکی خودایە، ومرۆڤ ناتوانێت بە ویستی خۆی ئەوەى خودا پێی بەخشیووە بەکاریبهێنێت چونکە لەڕاستیدا مرۆڤ موڵکی ئەو شتە نییە ودەبێت بەو شێوەیە بەکاریبهێنێت کە خودا ڕێگەى پێداوە، بۆیە ئەگەر ئەوەى موڵکی خودا بێت وبیبەخشێت چۆن دەبێت مرۆڤ ناڕەحەت ودڵتەنگ بێت کاتێک بەخشینەکە بۆ لای خۆی دەباتەوە؟ وچۆن دەبێت توڕە وناڕازی ببین لەکاتێک کە پادشا موڵکی خۆی بۆ لای خۆی بباتەوە -سبحانه وتعالى-؟ ئەمە پێچەوانەى ئەقڵ ودەقە!. وفەرمووی: (وهەموو شتێک لە لای ئەو کۆتایی وئەجەلێکی دیاریکراوی هەیە): ئەگەر لەم بابەتەش دڵنیا بوویت لەگەڵ ئەوەى پێشووتردا ئەوا ڕازی دەبیت، وئەم ڕستەیە ماناى ئەوەیە کە مرۆڤ ناتوانێت ئەوەى نووسراوە بیگۆڕێت نە بە پێشخستن ونە بە دواخستن، هەروەکو خواى گەورە دەفەرموێت: {لِكُلِّ أُمَّةٍ أَجَلٌ إِذَا جَاءَ أَجَلُهُمْ فَلا يَسْتَأْخِرُونَ سَاعَةً وَلا يَسْتَقْدِمُون} [یونس: 49] واتە: {بۆ ھەموو گەل و نەتەوەیەک کاتێکی دیاری کراو ھەیە ئەگەر کاتەکەیان ھات ئەوا نە ساتێک دوا دەکەون ونە پێشیش دەکەون}، ئەگەر شتێک لە قەدەردا بڕیاری لەسەر درا بێت ئەوا مرۆڤ ناتوانێت پێشی بخات ودواى بخات، بۆیە توڕە بوون وناڕازی بوون هیچ سوودێکی نییە چونکە هیچ شتێک ناگۆڕێت وتەنها زیانی دەبێت، ئەم ڕستانە گەیشت بە کچەکەى بەڵام ئەو داوای کرد کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەپەلە ئامادەبێت بێت چونکە زۆری نەماوە کە کوڕەکەى بمرێت، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- هەستا لەگەڵ کۆمەڵێک لە هاوەڵان وگەیشتە لای، وکوڕەکە بەرزکرایەوە بۆ باوەشی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وتووشی هەناسە بڕکێ هاتبوو، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- گریا وبە چاوەکانیدا فرمێسک هاتە خوارەوە، سەعدی کوڕی عوبادە -کە سەرۆکی هۆزی خەزرەجە- پێی وابوو کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ناڕازییە بۆیە گریا، بەڵام پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (ئەمە ڕەحمەتە) واتا گریا وەکو ڕەحمەتێک بەرامبەر ئەم منداڵە نەک بەهۆی ناڕازی بوون لەسەر قەزا وقەدەری خودا، وپاشان فەرمووی: (وخواى گەورە ڕەحم بەو بەندانە دەکات کە بە ڕەحم وبە بەزەیین بەرامبەر بە خەڵکی) وئەمیش بەڵگەیە لەسەر ئەوەى گریان ئاساییە بۆ کەسێک کە تووشی ناخۆشی هاتبێت بەڵام بە بێ ئەوەى ببێتە هۆی نیاحە ودەنگ بەرزکردنەوە دەربڕینی ناڕازی.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی تامیلی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر