پۆلێنکردنی لاوەکی

لیستی فەرموودەکان

لە ئەوانەى پێش ئێوەدا؛ پیاوێک دەبردرا وچاڵێکی بۆ هەڵدەکەندرا لە نێو زەویدا، پاشان دەکرایە نێو چاڵەکەوە، پاشان بە هەڕەیەک لە سەریەوە دەکرا بە دوو کەرتەوە، پاشان بە شانەى ئاسنی گۆشت وئێسکی لە یەکتر جیا دەکرایەوە، ئەمە نەدەبووە هۆی ئەوەى لە ئاینەکەى پەشیمان ببێتەوە
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
ئایا هیچ ڕۆژێکت بەسەردا هاتووە ناڕەحەتتر لە ڕۆژی (جەنگی) ئوحود؟ فەرمووی: زۆر ناڕەحەتی وئازارم بینی بە دەستی قەومەکەت؛ ناڕەحەتترینی ئەوەى بەرامبەر من کردیان لە ڕۆژی عەقەبە بوو
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
لە پێناو خواى گەورە ترسێندرام لەکاتێکدا کەس نەدەترسێنرا، ولە پێناوى خواى گەورە ئازار درام لەکاتێکدا کەس ئازار نەدەدرا، جارێکیان سی ڕۆژ وشەو هات بەسەرمدا من وبیلال هیچ خواردنێکمان نەبوو کە بوونەوەر بیخوات مەگەر شتێک نەبێت داپۆشرا بوو لە ژێر باڵی بیلالدا
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
پرسیارم لە عبداللەی کوڕی عەمرو کرد لە خراپترین شت کە موشریکەکان بەرامبەر پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئەنجامیاندا، ووتی: عوقبەی کوڕی ئەبی موعیتم بینی، هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەکاتێکدا ئەو -صلى اللە علیە وسلم- نوێژی دەکرد، جلەکەى توند کرد لە ملی (بۆئەوەى) بە توندی بیخنکێنێت
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی