عن أبي هريرة رضي الله عنه أن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال: «أتدرون من المفلس؟» قالوا: المفلس فينا من لا دِرْهَمَ له ولا متاع، فقال: «إن المفلس من أمتي من يأتي يوم القيامة بصلاة وصيام وزكاة، ويأتي وقد شتم هذا، وَقَذَفَ هذا، وأكل مال هذا، وسَفَكَ دم هذا، وضرب هذا، فيعطى هذا من حسناته، وهذا من حسناته، فإن فنيت حسناته قبل أن يقضى ما عليه، أخذ من خطاياهم فطُرِحَتْ عليه، ثم طرح في النار».
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئایا دەزانن کەسی مایەپووچ (موفلیس) کێیە؟»، ووتیان: کەسی مایەپووچ لە نێوانماندا ئەوەیە کە هیچ پارە وموڵکێکی نییە. -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «کەسی مایەپووچ (موفلیس) ئەو کەسەیە لە نێو ئومەتەکەم کە ڕۆژی قیامەت دێت ونوێژ وڕۆژوو وزەکاتى ئەنجامداوە، بەڵام بە ناهەق: جوێنی داوە، وتۆمەتی هەڵواسیوە، وپارەی خەڵکی خواردووە، وخوێنی خەڵکی ڕشتووە، ولە خەڵکی داوە، ئەوانەى ستەمی لێیان کردووە لە چاکەکانى دەدرێت پێیان. کاتێک چاکەی نامێنێت پێش ئەوەى دادەپەروەری بە تەواوى جێبەجێبکرێت خراپەکانى ئەو ستەملێکراوانە فڕێ دەدرێتە سەری، پاشان فڕێ دەدرێتە نێو دۆزەخ».
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پرسیار لە هاوەڵان دەکات -ڕەزاى خوایان لێبێت- : ئایا دەزانن کەسی مایەپووچ (موفلیس) کێیە؟ وئەوانیش ئەو پێناسەیان پێی ووت کە لای خەڵکی زانراوە ئەویش ئەو کەسەیە کە هەژارە وپارە وشتومەکی نییە. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەواڵی ئەوەى پێدان کە کەسی مایەپووچ (موفلیس) ئەو کەسەیە کە لە ڕۆژی قیامەتدا بە چاکەی زۆر ومەزن دێت لە نوێژ وڕۆژوو وزەکاتدان وکردەوەى تر، بەڵام جوێنی داوە وتۆمەتی هەڵواسیوە ولە خەڵکی داوە وپارەی خەڵکی خواردووە وخوێنی خەڵکی ڕشتووە، وئەم خەڵکە ستەملێکراوە دەیانەوێت مافى خۆیان وەربگرنەوە؛ ئەو مافەی لە دونیا وەری ناگرنەوە لە ڕۆژی قیامەتدا وەری دەگرنەوە، بۆیە تۆڵەی لێدەسێندرێت بە پێدانی چاکەکانى ئەم ستەمکارە بە ستەملێکراوەکان، بۆیە هەرستەملێکراوێک دێت وبە پێی ستەمەکەى لە چاکەکانى دەبات، هەتا پێش ئەوەى دادپەروەری لە نێوان هەمووان جێبەجێ ببێت وهەموو مافى خۆی بە هەقەوە وەربگرێت لەم ستەمکارە ئەگەر ئەم ستەمکارە چاکەی نەما؛ ئەوا لە خراپەکانى ئەو ستەملێکراوانە وەردەگیرێت ودەکرێتە سەر خراپەکانى ئەم ستەمکارە وپاشان فڕێ دەدرێتە نێو دۆزەخەوە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر