عن أبي هريرة وجابر رضي الله عنهما أنَّ النبيَّ -صَلّى اللهُ عَلَيْهِ وسَلَّم- قالَ: «الْحَرْبُ خَدْعَةٌ».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرە وجابرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «جەنگ هەڵخەڵەتاندنە».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

جەنگ پیلان وهەڵخەڵەتاندنە واتا هەڵخەڵەتاندنی کافرەکان وپیلانگێڕی لە دژیان لە کاتی جەنگدا دروستە، بۆ ئەوەى تووشی زیان ببن وزیان لەسەر مسوڵمانان کەم ببێتەوە، وئەمیش کردەوەیەکی ناڕەوا نییە لە شەریعەتدا، بەڵکو لە داواکراوە، ئیبن مونیر -ڕەحمەتی خواى لێبێت- دەڵێت: (باشترین جەنگ بۆ ئەنجامدەرەکەى کە کامڵ بێت لە مەبەستدا ئەوەیە کە هەڵخەڵەتاندنی تێدا بێت نەک ڕووبەڕووبونەوە، وئەمیش بەهۆی ئەگەری ترسناکی ڕووبەڕووبونەوە، وهەڵخەڵەتاندن زیان گەیاندنە بە بێ ترسناکی). وهەڵخەڵەتاندن مانای ستەمکردن وشکاندنی پەیمانی نێوان مسوڵمانان ودوژمنەکانیان نییە، خواى گەورە دەفەرموێت: {وَإِمَّا تَخَافَنَّ مِن قَوْمٍ خِيَانَةً فَٱنۢبِذْ إِلَيْهِمْ عَلَىٰ سَوَآءٍ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يُحِبُّ ٱلْخَآئِنِينَ} [الأنفال: 58] واتە: {وە ئەگەر بەڕاستی مەترسیت کرد لە ناپاکی دەستەیەک (کە پەیمانەکەیان بشکێنن) ئەو کاتە (پەیمانەکە) فڕێ بدەرەوە بۆیان بەڕێکی تا بەرامبەر بن بەڕاستی خوا ناپاکانی خۆش ناوێت}، واتا ئەگەر لە نێوان ئێوە وکۆمەڵانێک پەیمان هەبوو؛ وئەوان پەیمانەکەیان هەڵوەشاندەوە ئەوا ئێوەش هەڵوەشاندنەوەى پەیمانەکە ڕابگەیەنن پێش ئەوەى جەنگیان بەرامبەر بەرپا بکەیت، بۆئەوەی هەردوو لا یەکسان بن، وهەروەها بۆئەوەى ناوبانگی سوپای مسوڵمانان زیانی بەر نەکەوێت.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا تامیلی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان