عن عائشة رضي الله عنها أَنَّها سَأَلَت رسول الله صلى الله عليه وسلم عن الطَّاعُون، فَأَخبَرَها أَنَّه كَان عَذَابًا يَبعَثُه الله تعالى على من يشاء، فَجَعَلَه الله تعالى رحمَة للمؤمنين، فليس من عبدٍ يقع في الطَّاعُون فَيَمكُث فِي بَلَدِه صَابِرًا مُحتَسِبًا يعلَم أَنَّه لايُصِيبُه إِلاَّ مَا كتَب الله له إلا كان له مِثلُ أجرِ الشَّهيدِ.
[صحيح] - [رواه البخاري]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پرسیاری لە پێغەمبەری خودا کرد -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەت بە تاعون، ئەویش هەواڵی پێیدا وفەرمووی: «ئەوە سزایەکە خواى گەورە دەینێرێت بۆ سەر هەرکەسێک کە خۆی بیەوێت، خواى گەورە کردوویەتی بە ڕەحمەت بۆ ئیمانداران، بۆیە هەربەندەیەک تووشی تاعون ببێت ئارامگرانە وبە هیوای پاداشتی خودا لە شوێنی نیشتەجێبوونی بمێنێتەوە وباوەڕی وا بێت هیچ شتێک تووشی نابێت مەگەر ئەوە نەبێت کە خودا نووسیویەتی (خودا لە قەدەردا بڕیاری لەسەر داوە)؛ ئەوا پاداشتی وەکو پاداشتی شەهیدە».
صەحیحە - بوخاری گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

لەم فەرموودەیەدا عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد سەبارەت بە تاعون، ئەویش پێی فەرموو کە تاعون سزایەکە خواى گەورە -سبحانه وتعالى- دەینێرێت بۆ سەر هەربەندەیەک خۆی بیەوێت. ئینجا ئەگەر تاعونێکی دیاریکراو بێت یان پەتایەکی گشتی بێت وەکو کۆلێرا ونەخۆشیەکانى تر؛ ئەم تاعونە سزایە خودا دەینێرێت، وبۆ ئیماندرارا ڕەحمەتە وئەگەر مسوڵمان تووشی بوو لە شوێنێکدا ولەوێ ئارامی گرت وداواى پاداشتی کرد لە خودا بەهۆی توشبوون بەم نەخۆشیە، وبزانێت ئەوەى خودا نەینووسیبێت تووشی نابێت؛ ئەوا خواى گەورە وەکو پاداشتی شەهیدێکی بۆ دەنووسێت، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (إذا سمعتم به بأرض فلا تقدموا عليه، وإذا وقع بأرض وأنتم بها فلا تخرجوا فراراً منه) واتە: (ئەگەر سەبارەتی -سەبارەت بە ئەم نەخۆشییانە- بیستتان لە شوێنیکدا ئەوا مەچن بۆ ئەو شوێنە، وئەگەر لە شوێنێکدا تەشەنەى کرد وئێوەش لەوێ بوون ئەوا بۆ خۆ دەرباز کردن لەو شوێنە دەرمەچن). ئەگەر تاعون لە شوێنێکدا تەشەنەى کرد نابێت بچین بۆ ئەو شوێنە؛ چونکە چوون بۆ ئەوێ هۆکاری تیاچوونی نەفسە، وئەگەر لە شوێنێکدا ئەم تاعونە تەشەنەى کرد ئەوا نابێت بۆ خۆ دەرباز کردن لەوێ دەربچین، چونکە هەرچەندە ڕا بکەیت لە قەدەری خودا ئەگەر داببەزێت بەسەر شوێنێکدا ئەوا ئەم ڕا کردنە هیچ سوودی نابێت؛ ودەبێت لە حاڵەتی تەنگانەدا مرۆڤ تەنها بۆ لای خودا بگەڕێتەوە ولێی بپاڕێتەوە. ونهێنی پاداشتی شەهید بۆ ئەو کەسەی ئارام دەگرێت وداواى پاداشت دەکات بەهۆی توشبوون بە تاعون: ئەوەیە کە مرۆڤ ئەگەر لە شوێنێکدا بوو تاعون تێیدا تەشەنەى کرد بەهۆی ئەوەى ژیانی خۆشدەوێت ئەوا دەیەوێت دەربازی ببێت وڕا بکات لەو شوێنە، بەڵام ئەگەر مایەوە وئارامی گرت وداواى پاداشتی لە خودا کرد وبزانێت ئەوەى خودا نووسیویەتی تەنها ئەوە تووشی دەبێت، وپاشان بەهۆی ئەم نەخۆشیەوە مرد، ئەوا لێرەدا وەکو پاداشتی شەهیدێکی بۆ دەنووسرێت وئەمیش لە نیعمەت وبەخشینەکانى خوای گەورەیە -عَزَّ وَجَلَّ-.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر