+ -

عن عائشة رضي الله عنها قالت: «كان النبي صلى الله عليه وسلم إذا أراد أَنْ يَخْرُج أَقْرَعَ بَيْن نِسائه، فأيَّتُهُنَّ يَخْرُج سَهْمُها خَرَج بها النبي صلى الله عليه وسلم ، فَأَقْرَعَ بَيْنَنَا في غَزْوَةٍ غَزَاها، فَخَرج فيها سَهْمِي، فخَرَجْتُ مع النبي صلى الله عليه وسلم بَعْد ما أُنْزِلَ الحِجابُ».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر مەبەستی سەفەرێکی بووایە؛ تیروپشکی دەکرد لە نێوان خێزانەکانى، هەرکامێکیان لە تیروپشکەکە دەربچووایە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەگەڵ خۆیدا دەیبرد، تیروپشکی لە نێوانمان کرد بۆ یەکێک لە غەزاکان (هەڵمەتی ڕزگاکردن)، لە تیروپشکەکە من دەرچووم، بۆیە دەرچووم لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پاش ئەوەى (ئایەتی فەرمانکردن بە) باڵاپۆشی دابەزی».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- لەم فەرموودەیەدا باسی ئەوە دەکات کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەهۆی ئەوپەڕی دادپەوەری بوونی لە نێوان خێزانەکانى ئەگەر مەبەستی سەفەرێکی بووایە؛ تیروپشکی دەکرد لە نێوانیان بۆئەوەى دڵیان نەشکێت، ئەگەر بەشێکی هەرکامێکیان دەربچووایە؛ ئەو لەگەڵی دەردەچوو، لە یەکێک لە غەزاکان (هەڵمەتی ڕزگاکردن) تیروپشکی کرد لە نێوان خێزانەکانى، ئەویش غەزای بەنی موستەلیق (بني المصطلق) بوو، لە تیروپشکەکە بەشی عائیشە دەرچوو ولەگەڵیدا سەفەری کرد، پاشان باسی ئەوەى کرد کە ئەم ڕووداوە پاش ئایەتی فەرمانکردن بە باڵاپۆشی دابەزی. وزانراوە لە سەفەری داهاتوودا تیروپشکی دەکرد لە نێوان خێزانەکانی تری، وئەوەى پێشووتر چوو ناوی ناچێتە نێو تیروپشکەکەوە چونکە مافى خۆی وەرگرت، وئەگەر یەک خێزان مابێتەوە لە تیروپشکەکەدا؛ ئەوی دەبرد چونکە تەنها ئەو ماوەتەوە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئەندەنوسی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی هیندی چینی فارسی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر