عن أم كلثوم بنت عقبة بن أبي مُعَيط رضي الله عنها قالت: سمعت رسول الله صلى الله عليه وسلم يقول: «ليس الكذاب الذي يُصلح بين الناس فَيَنْمِي خيرًا، أو يقول خيرًا» وفي رواية مسلم زيادة، قالت: ولم أسمعه يُرَخِّصُ في شيء مما يقوله الناس إلا في ثلاث، تعني: الحرب، والإصلاح بين الناس، وحديث الرجل امرأته، وحديث المرأة زوجها.
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئوم کەلسوم کچی عوقبەی کوڕی ئەبی موعەیتەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «درۆزن نییە ئەو کەسەی کە دەیەوێت ئاشتەوایی لە نێو خەڵکیدا بهێنێتە دی، شتی خێر وباش دەگەیەنێت، وقسەی خێر وباش دەکات». ولە گێڕانەوەى (مسلم) دا چەند ڕستەیەکی زیاتر هاتووە، (ئوم کەلسوم) دەڵێت: «گوێم لێنەبووە کە ڕێگە بدات بە شتێک لە درۆ کردن لەوانەى خەڵکی دەیڵێن مەگەر لە سێ شت نەبێت -درۆ کردن ڕێگەپێدراوە- : لە کاتى جەنگدا، ئاشتبوونەوە لە نێوان خەڵکی، (قسەی ئافرەت بۆ مێردەکەى وقسەی مێرد بۆ ئافرەتەکەى)».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

بنچینە ئەوەیە درۆ کردن حەرامە؛ چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (إياكم والكذب، فإن الكذب يهدي إلى الفجور، وإن الفجور يهدي إلى النار، وما يزال الرجل يكذب ويتحرى الكذب حتى يكتب عند الله كذابًا) [رواه مسلم] واتە: (ئاگاداری درۆ کردن بن، چونکە درۆ کردن ڕێنیشاندەرە بەرەو خراپەکاری، وخراپەکاری ڕێنیشاندەرە بەرەو دۆزەخ، وکەسێک درۆزنە وبەردەوام بەدواى درۆدا دەگەڕێت؛ هەتا لای خواى گەورە بە درۆزن لە قەڵەم دەدرێت). بەڵام درۆ کردن بۆ سێ شت ڕێگەپێدراوە: درۆ کردن بۆ بەدیهێنانى ئاشتبوونەوە لە نێو خەڵکیدا، درۆ کردن لە کاتى جەنگدا، ودرۆ کردنی مێرد بۆ ئافرەتەکەى یان بە پێچەوانەوە. لەم سێ حاڵەتەدا درۆ کردن ڕێگەپێدراوە چونکە لە سونەتدا هاتووە، و بەهۆی ئەوەى بەرژەوەندیەکی تێدایە بە مەرجێک ئەم درۆ کردنانە نەبێتە هۆی زیان وخراپەکاری. یەکەم: درۆ کردن لە نێو دوو کەس یان دوو کۆمەڵدا ئەمیش بە هێنان وبردنی قسەی خێر وباش لە وەسفکردن وهاوشێوەکانى بە بێ ئەوەى بیبیستێـت، ئەمیش وا دەکات ڕق وناکۆکی نێوانیان نەمێنێت، ئەمە دروستە وئاساییە چونکە مەبەستی ئاشتبوونەوەیان ولابردنی ڕق وکینە ودوژمنایەتیە. دووەم: درۆ کردن لە کاتی جەنگدا، ئەمیش بە دەرخستنی هێز ودەرخستنی هەندێک شتێک کە ببێتە هۆی هاندانى هاوەڵانی وپیلاندانان وترساندنی دوژمنان، یان بڵێت سوپای مسوڵمانان زۆرن ویارمەتی زۆریان بۆ هاتووە، یان بڵێت: سەیری پشتت بکە فڵان کەس هاتووە بۆ ئەوەى لێی بدات یان بۆئەوەى پیلانی بۆ دابنێت وهاوشێوەکانى ئەم درۆیانە؛ ئەمە دروستە چونکە بەرژەوەندی مەزنی تێدایە لە سەرخستنی ئیسلام ومسوڵمانان. سێیەم: درۆ کردنی پیاو بۆ ئافرەتەکەى یان بە پێچەوانەوە، وەکو ئەوەى پیاو بە ئافرەتەکەى بڵێت: تۆ خۆشەویستترین کەسی لە لای من، وهاوشێوەى ئەمانە کە دەبێتە هۆی تەبایی وخۆشەویستی لە نێوانیان، ئەمیش دروستە چونکە بەرژەوەندی بەردەوامبوونی خێزانى تێدایە بەڵام لە هەموو حاڵەتێکدا درۆ کردن لە نێو مێرد وئافرەتدا دروست نییە، ئیمامی نەوەوى -ڕەحمەتی خواى لێبێت- دەڵێت: (درۆ کردنی پیاو بۆ خێزانەکەى یان بە پێچەوانەوە مەبەست لێی دەربڕینی خۆشەویستی وگرنگیدان وپەیماندانە بە شتێک کە مەرج نییە بەدی بێت، بەڵام درۆ کردن بۆ هەڵخەڵەتاندن بۆئەوەى شتێک کە ئەرکە لەسەری جێبەجێی نەکات؛ ئەمە حەرامە بە یەکدەنگی زانایان). ئیبن حەجەر -ڕەحمەتی خواى لێبێت- دەڵێت: (-زانایان- یەکدەنگن لەسەر ئەوەى کە مەبەست لە درۆ کردن لە مافی مێرد یان ئافرەتەکە لە شتێکدایە کە نابێتە هۆی پشتگوێخستن وجێبەجێ نەکردنی ئەرکەکانیان ئینجا لەسەر هەرکامیان بێت، یان نابێتە هۆی ئەوەى شتێک بۆ خۆی ببات لەکاتێکدا مافى ئەوەى نەبێت جا هەرکامیان ئەنجامی بدات).

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر