عَنِ الأَسْوَدِ بنِ يَزِيدَ قَالَ:
سَأَلْتُ عَائِشَةَ مَا كَانَ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَصْنَعُ فِي بَيْتِهِ؟ قَالَتْ: كَانَ يَكُونُ فِي مِهْنَةِ أَهْلِهِ -تَعْنِي خِدْمَةَ أَهْلِهِ-، فَإِذَا حَضَرَتِ الصَّلاَةُ خَرَجَ إِلَى الصَّلاَةِ.
[صحيح] - [رواه البخاري] - [صحيح البخاري: 676]
المزيــد ...
لە ئەسودەى کوڕی یەزیدەوە دەڵێت:
پرسیارم لە عائیشە کرد: پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- لە ماڵەوە چی دەکرد؟ ووتی: «خزمەتی خێزانەکەى دەکرد، ئەگەر کاتی نوێژ بهاتایە؛ دەردەچوو بۆ نوێژکردن».
[صەحیحە] - [بوخاری گێڕاویەتیەوە] - [صحيح البخاري - 676]
پرسیار لە (دایكی ئیمانداران) عائیشە كرا سەبارەت بە حاڵی پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- لە ماڵەكەیدا وخەریكی چی بوو؟ عائیشە ووتی: مرۆڤێك بوو هەروەكو مرۆڤەكانی تر، ئەوەی پیاوان دەیكەن لە ماڵەكانیاندا ئەویش ئەنجامی دەدا، خزمەتی خۆی وخێزانەكەی دەكرد؛ مەڕی دەدۆشی، وجلەكەی دەدوریەوە، ونەعلەكەی پینە دەكرد، وسەتڵەكەی چاك دەكرد، وئەگەر كاتی نوێژ بهاتایە؛ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەردەچوو بۆ نوێژکردن بە بێ دواكەوتن.