عن أبي هريرة رضي الله عنه : أن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال: «ينزلُ ربُّنا تبارك وتعالى كلَّ ليلةٍ إلى السماء الدنيا، حين يبقى ثُلُثُ الليل الآخرُ يقول: «مَن يَدْعُوني، فأستجيبَ له؟ مَن يسألني فأعطيَه؟ مَن يستغفرني فأغفرَ له؟».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبو هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر-صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «پەروەردگاری بەرز وپیرۆزمان هەموو شەوێک لە سێیەکی کۆتایی شەودا دادەبەزێتە ئاسمانی دونیا، ودەفەرموێت: «کێ لێم دەپاڕێتەوە بۆ ئەوەی وەڵامی بدەمەوە؟ کێ داوام لێدەکات بۆ ئەوەی پێی ببەخشم؟ کێ داوای لێخۆشبوونم لێدەکات بۆ ئەوەی لێی خۆش ببم؟».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

پەروەردگاری بەرز وپیرۆز هەموو شەوێک لە سێیەکی کۆتایی شەودا دادەبەزێتە ئاسمانی دونیا، ودەفەرموێت: (کێ لێم دەپاڕێتەوە بۆ ئەوەی وەڵامی بدەمەوە؟ کێ داوام لێدەکات بۆ ئەوەی پێی ببەخشم؟، کێ داوای لێخۆشبوونم لێدەکات بۆ ئەوەی لێی خۆش ببم؟) واتە: پەروەردگار لەم کاتەدا لە شەو داوای لە بەندەکانی دەکات کە لێی بپاڕێنەوە وڕێنماییان دەکات بەم کردەوەیە، ئەو وەڵامی ئەوانە دەداتەوە کە لێی دەپاڕێنەوە، وداوایان لێدەکات کە هەرچیەکیان دەوێت داوا لە ئەو بکەن، ئەو دەبەخشێت بە ئەوانەی کە داوای لێدەکەن، وداوایان لێدەکات کە داوای لێخۆشبوون بکەن لە تاوانەکانیان چونکە ئەو لە بەندە ئیماندارەکانی خۆش دەبێت. ئەم دابەزینە بۆ ئاسمانی دونیا بە شێوەیەکە کە شایەنە بە شکۆداری خۆی، ولە دابەزینی دروستکراو وبوونەوەرەکان ناچێت، ونابێت واتای بەوە لێکبدرێتەوە کە دابەزینی ڕەحمەتەکەیەتی یان دابەزینی فریشتەکانە یان هەر لێکدانەوەیەکی تر، بەڵکو واجبە باوەڕمان وابێت کە خوای گەورە دادەبەزێتە ئاسمانی دونیا دابەزینێک کە شایەنی شکۆداری خۆیەتی، بێ گۆڕین واتاکەی وبێ پەکخستنی واتاکەی و بە بێ لێکدانەوەی چۆنییەتی دابەزینەکەی وبە بێ چواندنی بە دروستکراوەکانی، وئەمەش مەنهەجی ئەهلی سونە وجەماعەتە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی یابانی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی داری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. باوەڕبوون بەوەی کە خوای گەورە دادەبەزێتە ئاسمانی دونیا لە سێیەکی کۆتایی شەودا، دابەزینێک کە شایەنی شکۆداریەتی ئەو بێت، بە بێ گۆڕینی واتاکەی وبە بێ پەکخستنی واتاکەی وبە بێ لێکدانەوەی چۆنییەتی وبە بێ چواندنی بە دروستکراوەکانی.
  2. سێیەکی کۆتایی شەو لەو کاتانەن کە نزاکانی تێدا وەڵامدەدرێتەوە.
  3. پێویستە مرۆڤ لە کاتی بیستنی ئەم فەرموودەیەدا زۆر سوور بێت لە سەر نزاکردن لەو کاتانەی کە نزاکان تیایاندا وەڵامدەدرێتەوە.
زیاتر