عَنِ عَائِشَةَ أُمِّ المُؤْمِنين رَضيَ اللهُ عنها زَوْجَ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:
أَنَّ الْحَوْلَاءَ بِنْتَ تُوَيْتِ بْنِ حَبِيبِ بْنِ أَسَدِ بْنِ عَبْدِ الْعُزَّى مَرَّتْ بِهَا وَعِنْدَهَا رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، فَقُلْتُ: هَذِهِ الْحَوْلَاءُ بِنْتُ تُوَيْتٍ، وَزَعَمُوا أَنَّهَا لَا تَنَامُ اللَّيْلَ، فَقَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: «لَا تَنَامُ اللَّيْلَ! خُذُوا مِنَ الْعَمَلِ مَا تُطِيقُونَ، فَوَاللهِ لَا يَسْأَمُ اللهُ حَتَّى تَسْأَمُوا».
[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح مسلم: 785]
المزيــد ...
لە عائیشەوە (دایكی ئیمانداران وخێزانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-) -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
حەولا کچی توەیت کوڕی حەبیب کوڕی ئەسەد کوڕی عەبدئەلعوزا بەلایدا تێپەڕ بوو، وئەویش پێغەمبەری خودای لە لابوو -صلى اللە علیە وسلم-، ووتم: ئەمە حەولای کچی توەیتە، دەڵێن: شەوان ناخەوێت (شەونوێژ دەکات)، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «شەو ناخەوێت! ئەوەندە کردەوە بکەن کە لە تواناتدا هەیە، والله خواى گەورە بێزار نابێت (لە پاداشتدانەوەتان) هەتاوەکو ئێوە بێزار دەبن (لە کردەوە کردن)».
[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح مسلم - 785]
عائیشەوە (دایكی ئیمانداران) -ڕەزای خوای لێبێت- لە لای حەولای کچی توەیت بوو -ڕەزای خوای لێبێت-، ئەو دەرچوو وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هاتە ژوورەوە. عائیشە پێی ووت: ئەم ئافرەتە شەوان ناخەوێت بەڵكو زیندووی دەكاتەوە بە شەونوێژ كردن. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆ نكۆڵی كردن لەوەی ئەم بارگرانیەی خستۆتە ئەستۆی خۆی؛ فەرمووی: شەو ناخەوێت! خۆتان سەرقاڵ بكەن بە كردەوە چاكەكان بەو شێوەیەی دەتوانن بەردەوام بن لەسەری، والله خوای گەورە بێزار نابێت لە پاداشتدانەوەی زۆری بەندە چاكەكارە گوێڕایەڵەكانی هەتاوەکو ئەوان بێزار دەبن و واز لە كردەوەكە دەهێنن.