عن أبي جحيفة وهب بن عبد الله رضي الله عنه قال: آخى النبي صلى الله عليه وسلم بين سلمان وأبي الدرداء، فزار سلمان أبا الدرداء فرأى أم الدرداء مُتَبَذِّلَةً، فقال: ما شأنُكِ؟ قالت: أخوك أبو الدرداء ليس له حاجة في الدنيا، فجاء أبو الدرداء فصنع له طعاما، فقال له: كل فإني صائم، قال: ما أنا بآكل حتى تأكل فأكل، فلما كان الليل ذهب أبو الدرداء يقوم فقال له: نم، فنام، ثم ذهب يقوم فقال له: نم. فلما كان من آخر الليل قال سلمان: قم الآن، فصليا جميعا فقال له سلمان: إن لربك عليك حقا، وإن لنفسك عليك حقا، ولأهلك عليك حقا، فأعطِ كل ذي حق حقه، فأتى النبي صلى الله عليه وسلم فذكر ذلك له فقال النبي صلى الله عليه وسلم : «صدق سلمان».
[صحيح] - [رواه البخاري]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی جوحەیفە وەهب کوڕی عبداللەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- تەبایی وبرایەتی خستە نێوان سەلمان وئەبی دەردائەوە، سەلمان سەردانی ئەبی دەردائی کرد، بینی دایکی دەرداء جلێکی کۆنی لەبەردایە، ووتی: ئەوە بۆچی ئاوایت؟ ووتی: براکەت ئەبو دەرداء هیچ گرنگیەک بەم دونیایە نادات، ئەبو دەرداء هات وخواردنی بۆ دروستکرد، وپێی ووت: بخۆ من بەڕۆژووم، ووتی: من ناخۆم هەتاوەکو تۆ دەخۆیت ئینجا منیش دەخۆم، کاتێک شەو هات ئەبو دەرداء چوو بۆ ئەوەى شەونوێژ بکات، پێی ووت: بخەوە، وخەوت، پاشان هەستا بۆئەوەى شەونوێژ بکات، پێی ووت: بخەوە، کاتێک گەیشتنە کۆتایی شەو سەلمان پێی ووت: ئێستا هەستە، بۆیە پێکەوە نوێژیان کرد، سەلمان پێی ووت: «پەروەردگارت مافی هەیە بەسەرتەوە، ونەفست مافی هەیە بەسەرتەوە، وخێزانەکەت مافیان هەیە بەسەرتەوە، بۆیە هەریەکێک مافی خۆی پێبدە»، ئەبو دەرداء هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وئەمەی بۆی باسکرد، ئەویش فەرمووی: «سەلمان ڕاستگۆ بوو».
صەحیحە - بوخاری گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- گرێبەستی تەبایی وبرایەتی خستە نێوان سەلمان وئەبی دەردائەوە، سەلمان سەردانی ئەبی دەردائی کرد، بینی دایکی دەرداء جلێکی جوانی لەبەردا نییە بەڵکو جلێکی کۆنی لەبەردایە، پرسیاری لێی کرد سەبارەت بە ئەمە ئەویش پێی ووت: کە ئەبی دەرداء پشتی لە دونیا وخێزان وخواردن وهەموو شتێک کردووە. کاتێک ئەبو دەرداء هات وخواردنی بۆ سەلمان دروستکرد وپێشکەشی کرد وئەبو دەرداء بەڕۆژوو بوو، سەلمان فەرمانى پێیکرد کە ڕۆژووەکەى بشکێنێت چونکە دەیزانی بەردەوام ڕۆژوو دەگرێت، بۆیە ئەبو دەرادء خواردنی خوارد وپاشان کاتێک ئەبو دەرداء ویستی شەونوێژ بکات سەلمان فەرمانى پێیکرد بخەوێت هەتاوەکو کۆتایی شەو، کاتێک گەیشتنە کۆتایی شەو هەستان وهەموویان نوێژیان کرد، سەلمان ویستی ڕوونی بکاتەوە بۆ ئەبو دەرداء کە مرۆڤ نابێت زۆر لە خۆی بکات بە ڕۆژووگرتن وشەونوێژ کردن بەڵکو نوێژ دەکات وشەونوێژ دەکات بۆئەوەى خێر وچاکەى دەستبکەوێـت بە ئەوپەڕی دڵنیایی وئارامیەوە پاش ئەوەى ناخۆشی وناڕەحەتی لەسەر لادەچێت، چونکە مرۆڤ کاتێک ماندوو بێت ناتوانێت پەرستنەکان بە جوانى ئەنجام بدات، وپێی ووت: (پەروەردگارت مافی هەیە بەسەرتەوە، ونەفست مافی هەیە بەسەرتەوە، وخێزانەکەت مافیان هەیە بەسەرتەوە، بۆیە هەریەکێک مافی خۆی پێبدە)، پاشان ئەبو دەرداء هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وئەمەی بۆی باسکرد، ئەویش فەرمووی: (سەلمان ڕاستگۆ بوو).

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی تامیلی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر