عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ رَضيَ اللهُ عنهما قَالَ:
قَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ لِلْأَشَجِّ أَشَجِّ عَبْدِ الْقَيْسِ: «إِنَّ فِيكَ خَصْلَتَيْنِ يُحِبُّهُمَا اللهُ: الْحِلْمُ، وَالْأَنَاةُ».

[صحيح] - [رواه مسلم] - [صحيح مسلم: 17]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عبداللەی کوڕی عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت:
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بە ئەشەجی عەبدئەلقەیسی فەرموو: «دوو سیفەتت تێدایە خواى گەورە خۆشی دەوێن: ژیری و لەسەرخۆیی».

[صەحیحە] - [موسلیم گێڕاویەتیەوە] - [صحيح مسلم - 17]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی بە مونزیری كوڕی عائیز (ناسراو بە ئەشەج) كە لە هۆزی عەبدئەلقەیسە -ڕەزای خوای لێبێت-: دوو سیفەتت تێدایە خواى گەورە خۆشی دەوێن: هۆشیاری وژیری، ودڵنیابوون و لەسەرخۆیی وئارامگرتن وپەلە نەكردن.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. هاندان بۆ خۆڕازاندنەوە بە ڕەوشتی ژیری و لەسەرخۆیی.
  2. ئامۆژگاری کردن بۆ دڵنیا بوون لە بابەت وڕووداوەکان ودەبێت ڕەچاوی سەرەنجام وئاکامەکان بکرێت.
  3. ژیری و لەسەرخۆیی لە سیفەت وڕەوشتە ستایشكراوەكانن.
  4. پێویستە مرۆڤ حەمد وسوپاسی الله بكات بەهۆی ئەوەی لەسەر ڕەوشتە جوان وستایشكراوەكان خوڵقاندوویەتی.
  5. (ئەشەج:أَشَجِّ) لە زمانی عەرەبیدا بە كەسێك دەووترێت كە برین هەبێت لە ڕووی یان سەری یان نێوچەوانی.
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زمان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی زیاتر (35)
زیاتر