عن عائشة رضي الله عنها قالت: سمعت رسول الله صلى الله عليه وسلم يقول:
«إنَّ المُؤْمِنَ ليُدرِكُ بِحُسْنِ خُلُقِهِ دَرَجَةَ الصَّائِمِ القَائِمِ».

[صحيح بشواهده] - [رواه أبو داود وأحمد] - [سنن أبي داود: 4798]
المزيــد ...

لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- دەیفەرموو:
«ئیماندار بە هۆی ڕەوشت جوانیەوە دەگاتە پلەی ئەو کەسەی کە بە زۆری نوێژ دەکات وڕۆژوو دەگرێت».

[صەحیحە بە شەواھیدەکانیەوە] - [رواه أبو داود وأحمد] - [سنن أبي داود - 4798]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆمان ڕووندەکاتەوە کە ڕەوشت جوانی خاوەکەى دەگەیەنێتە پلەى ئەو کەسەی بەردەوام ڕۆژوو دەگرێت وشەو نوێژ دەکات، وپوختەى ڕەوشت جوانی بریتیە لە: چاکەکار بوون، وقسەی جوان، وڕووخۆشی، وئازار نەدان وزیان لێنەدان، وئارامگرتن لەسەر ئازار وزیانگەیاندنی خەڵکی.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ئاینی ئیسلام زۆر گرنگیداوە بە ڕەوشتەکان ؛ لەڕوانگەى پاڵاوتنیان وڕێکخستنیان.
  2. فەزڵی ڕەوشت جوانی، بەندە دەگەیەنێتە پلەی ئەو ڕۆژووگرەی کە بەردەوامە لە ڕۆژووگرتن، وئەو کەسەی بەردەوام شەو نوێژ دەکات وماندوو نابێت.
  3. ڕۆژووگرتن لە ڕۆژ و شەونوێژ کردن لە شەودا ؛ دوو کردەوەى مەزنن وقورسی وناڕەحەتیان تێدایە لەسەر نەفس، بۆیە خاوەن ڕەوشتی جوان دەگات بە پلەى ئەوان ؛ چونکە جیهادی نەفسی کردووە لەسەر جوان مامەڵەکردن.
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زمان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی زیاتر (63)
زیاتر