عن أنس بن مالك رضي الله عنه قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم:
«إِنَّ اللهَ لَيَرْضَى عَنِ الْعَبْدِ أَنْ يَأْكُلَ الْأَكْلَةَ فَيَحْمَدَهُ عَلَيْهَا، أَوْ يَشْرَبَ الشَّرْبَةَ فَيَحْمَدَهُ عَلَيْهَا».

[صحيح] - [رواه مسلم] - [صحيح مسلم: 2734]
المزيــد ...

لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«خوای گەورە لە بەندە ڕازی دەبێت بەهۆی ئەوەی کاتێک بەندە خواردنێک دەخوات ؛ حەمد وسوپاستی خودا دەکات، وخواردنەوەیەک دەخواتەوە ؛ حەمد وسوپاستی خودا دەکات».

[صەحیحە] - [موسلیم گێڕاویەتیەوە] - [صحيح مسلم - 2734]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەکاتەوە ئەگەر بەندە حەمد وسوپاستی پەروەردگاری بکات لەسەر ئەو فەزڵ ونیعمەتانەى بەخشیوویەتی پێی ؛ ئەمە لەو شتانەیە کە دەبێتە هۆی ڕازیبوونی الله لە بەندەکەى. کاتێک خواردن دەخوات؛ دەڵێت: الحمد لله، وکاتێک خواردنەوە دەخواتەوە؛ دەڵێت: الحمد لله.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. بەخشندەیی وڕێزلێنانى خواى گەورە لە نەوەکانى ئادەم، ئەو زاتە ڕزق وڕۆزی دەبەخشێت و لەبەرامبەردا تەنها داواى حەمد وستایش دەکات -سبحانە وتعالى-.
  2. ڕازی بوونی خوای گەورە لەوەیە بە هۆی کەمترین شتەوە جێبەجێ ببێت وەکو حەمد وسوپاسکردنی خوای گەورە لە پاش خواردن وخواردنەوەکان.
  3. لە ئادابەکانى خواردن وخواردنەوە: حەمد وستایشکردنی خواى گەورە لەپاش هەموو خواردن وخواردنەوەیەک.
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زمان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی زیاتر (63)
زیاتر