1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێن کراوەکان
  3. چاكەكاریەكان وڕەوشتە بەرزەکان

فەرموودە ئەی عائیشە، خواى گەورە میهرەبانە ومیهرەبانی ونەرم ونیان بوونی خۆشدەوێت

عَنْ عَائِشَةَ أُمِّ المُؤْمِنين رضي الله عنها زَوْجِ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ أَنَّ رَسُولَ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ:
«يَا عَائِشَةُ إِنَّ اللهَ رَفِيقٌ يُحِبُّ الرِّفْقَ، وَيُعْطِي عَلَى الرِّفْقِ مَا لَا يُعْطِي عَلَى الْعُنْفِ، وَمَا لَا يُعْطِي عَلَى مَا سِوَاهُ».

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عائیشەوە (دایكی ئیمانداران وخێزانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-) -ڕەزای خوای لێبێت- كە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی:
«ئەی عائیشە، خواى گەورە میهرەبانە ومیهرەبانی ونەرم ونیان بوونی خۆشدەوێت، وهێندەی بەهۆی نەرم ونیان بوونەوە دەیبەخشێت؛ ئەوا بەهۆی زبری وتوند بوونەوە نایبەخشێت، وبەهۆی هیچ شتێکی ترەوە هێندەی (نەرم ونیان بوون) نابەخشێت».

(سەحیح - ڕاست) (مسلم) ڕیوایەتی كردووە صحيح مسلم - 2593

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئامۆژگاری عائیشەی كرد -ڕەزای خوای لێبێت- سەبارەت بە نەرمونیانی، خواى گەورە میهرەبانە بەرامبەر بە بەندەكانی وئاسانكاری بۆیان دەوێت نەك بارگرانی، وفەرمانی شتێكیان پێناكات كە لە توانایاندا نەبێت، وپێی خۆشە بەندەكانی ئاسان بن لە مامەڵە ودەستبگرن بە ئاسانتر، بۆیە قسە توند وڕەفتار وشك نەبن، وخوای گەورە هێندەی بەهۆی نەرم ونیان بوونەوە دەیبەخشێت لە دونیادا لە ستایشی جوان وبەدەستهێنانی داواكراو وئاسابوونی مەبەست، ولە قیامەتدا بە پاداشتی زۆر، فرە زیاترە لەوەی دەیبەخشێت بەهۆی توندی و تیژی و زبری و وشكی، ئەوەی لەگەڵ نەرمونیانیدا بەدەست دێت لەگەڵ شتی تردا نایەت.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. هاندان بۆ نەرمونیان بوون ونەهی كردن لە توندوتیژی.
  2. بەرزی پلە وپایەی لەسەرخۆیی ونەرمونیانی لەنێو ڕەوشتە جوانەکاندا.
  3. نەرمونیانی شایستەى ستایشی جوان وپاداشتی زۆرە لە لایەن خوداوە -سبحانه وتعالى-.
  4. سیندی دەڵێت: توندوتیژی دژی نەرمونیانیە، واتا ئەوەی بانگی خەڵكی دەكات بۆ هیدایەت وڕێنموێنی بە نەرمونیانیەوە خێرترە لەو كەسەی بە توندوتیژیەوە بانگیان دەكات؛ ئەگەر حاڵەتەكە هەردووكیان قبوڵ بكات، ئەگەرنا ئەوەیان بەكاردەهێنرێت كە حاڵەتەكە قبوڵی دەكات، وخودا زاناترینە بە ڕاستی وهەقیقەتی حاڵەتەكە.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

37 زمان
EN English الإنجليزية
UR اردو الأوردية
ES Español الإسبانية
ID Indonesia الإندونيسية
BN বাংলা البنغالية
TR Türkçe التركية
RU Русский الروسية
BS Bosanski البوسنية
SI සිංහල السنهالية
HI हिन्दी الهندية
ZH 中文 الصينية
FA فارسی الفارسية
VI Tiếng Việt الفيتنامية
TL Tagalog تجالوج
HA Hausa الهوسا
PT Português البرتغالية
ML മലയാളം المليالم
TE తెలుగు التلغو
SW Kiswahili السواحيلية
TA தமிழ் التاميلية
MY မြန်မာ البورمية
TH ไทย التايلندية
PS پښتو بشتو
AS অসমীয়া الأسامية
AM አማርኛ الأمهرية
NL Nederlands الهولندية
GU ગુજરાતી الغوجاراتية
PRS دری الدرية
SR Српски الصربية
RO Română الرومانية
HU Magyar المجرية
KN ಕನ್ನಡ الكانادا
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية