+ -

عن عائشة رضي الله عنها زوج النبي صلى الله عليه وسلم عن النبي صلى الله عليه وسلم قال:
«إِنَّ الرِّفْقَ لَا يَكُونُ فِي شَيْءٍ إِلَّا زَانَهُ، وَلَا يُنْزَعُ مِنْ شَيْءٍ إِلَّا شَانَهُ».

[صحيح] - [رواه مسلم] - [صحيح مسلم: 2594]
المزيــد ...

لە خێزانی پێغەمبەرەوە (عائیشە) -ڕەزاى خواى لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«نەرم ونیانی لە هەرشتێکدا هەبێت؛ ئەوا دەیڕازێنێتەوە، وئەگەر لە هەر شتێکیش دەربکرێت؛ ئەوا ناشیرینی دەکات».

[صەحیحە] - [موسلیم گێڕاویەتیەوە] - [صحيح مسلم - 2594]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەکاتەوە کە نەرمونیانی و لەسەرخۆیی لە قسە وکردەوە شتەکان جوانتر وکامڵتر دەکات، و بەهۆیەوە پێویستیەکان جێبەجێ دەبێت.
ونەرمونیان نەبوون شتەکان ناشیرین وعەیبدار دەکات، وڕێگر دەبێت لەوەى پێویستە جێبەجێ ببێت، ئەگەرچیش بۆی جێبەجێ ببێت ئەوا بەقورسی وناڕەحەتیەوە بەدەست دێت

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی ئیگۆری بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی ئه‌ڵمانی یابانی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی قیرغیزی نیپاڵی یوربایی لیتوانی داری سڕبی سۆماڵی تاجیكی كينيارواندی ڕۆمانی مەجەری چیكی الموري مالاگاشی ئیتاڵی ئورومی كانادی الولوف البلغارية ئازەری ئۆكرانی الجورجية المقدونية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ئامۆژگاری بۆ خۆڕازاندنەوە بە نەرم ونیانی.
  2. نەرم ونیانی مرۆڤ دەڕازێنێتەوە، وهۆکارە بۆ هەموو خێرێک لە بابەتەکانى ئاین ودونیا.
زیاتر