+ -

عَنْ جَابِرٍ رَضيَ اللهُ عنهُ أَنَّ رَسُولَ اللهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ:
«إِنَّ مِنْ أَحَبِّكُمْ إِلَيَّ وَأَقْرَبِكُمْ مِنِّي مَجْلِسًا يَوْمَ القِيَامَةِ أَحَاسِنَكُمْ أَخْلاَقًا، وَإِنَّ أَبْغَضَكُمْ إِلَيَّ وَأَبْعَدَكُمْ مِنِّي مَجْلِسًا يَوْمَ القِيَامَةِ الثَّرْثَارُونَ وَالمُتَشَدِّقُونَ وَالمُتَفَيْهِقُونَ»، قَالُوا: يَا رَسُولَ اللهِ، قَدْ عَلِمْنَا الثَّرْثَارُونَ وَالمُتَشَدِّقُونَ فَمَا الْمُتَفَيْهِقُونَ؟ قَالَ: «الْمُتَكَبِّرُونَ».

[صحيح] - [رواه الترمذي] - [سنن الترمذي: 2018]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە جابرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«ئەو کەسەی لە نێو ئێوەدا لە لای من خۆشەویستترە ولە دانیشتنی من نزیکترە لە ڕۆژی قیامەتدا؛ ئەو کەسەتانە کە جوانترین ڕەوشتی هەیە، وئەوەی زیاتر ڕقم لێیەتی ولە دانیشتنی من دوورتر دەبێت لە ڕۆژی قیامەتدا؛ (ئەم جۆرە کەسانەن): سەرسارەکان^، وموتەشەدیقەکان^^، وموتەفەیقیهەکان» ووتیان: ئەی پێغەمبەری خودا سەرسارەکان وموتەشەدیقەکانمان زانی، ئەی موتەفەیقیهەکان کێن؟، -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەوانەى خۆبەگەورەزانن». ^(ئەوانەى زۆر قسە دەکەن -بە بێ سوود-)، ^^(ئەوانەى قسە فراوان وقووڵ دەکەن بە ناهەق -بۆ گاڵتە کردن بە خەڵکی-)

[صەحیحە] - [تورموذی گێڕاویەتیەوە] - [سنن الترمذي - 2018]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕایدەگەیەنێت لە نێو خۆشەویستترین مرۆڤەكان لە لای ئەو لە دونیادا، ونزیكترینە لە دانیشتەكانی ئەو لە قیامەتدا؛ ئەو كەسانەن كە جوانترین ڕەوشتیان هەیە، وڕقاویترین كەس لە لای ئەو لە دونیادا، ودوورترینە لە دانیشتنەكانی لە قیامەتدا؛ ئەوانەن كە ڕەوشتیان ناشیرینە، كە ئەم سیفەتانەیان تێدایە: (سەرسارەکان)؛ ئەوانەى زۆر قسە دەکەن -بە بێ سوود- وبە زێدەڕۆیی ولە هەق وڕاستی لادەدەن، و(موتەشەدیقەکان)؛ ئەوانەى قسە فراوان وقووڵ دەکەن بە ناهەق -بۆ سوكایەتی وگاڵتە کردن بە خەڵکی- وبۆ ئەوەی قسەكەیان بە گەورە دابنێن بە بێ هەڵسەنگاندێكی هۆشدارانە، (وموتەفەیقیهەکان)، ووترا: ئەی پێغەمبەری خودا سەرسارەکان وموتەشەدیقەکانمان زانی، ئەی موتەفەیقیهەکان کێن؟، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: ئەوانەى خۆبەگەورەزانن وسوكایەتی بە خەڵكی دەكەن وقسەكانیان فراوان دەكەن ولەگەڵ ئەمانەدا دەمیان دەكەنەوە.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ڕەوشت جوانى هۆکاری خۆشەویستی پێغەمبەری خودایە -صلى اللە علیە وسلم- ونزیکبوونەوە لێی لە ڕۆژی قیامەتدا، وڕەوشت خراپی بە پێچەوانەوەیە.
  2. ڕەوشت جوانی هۆكاری خۆشەویستیە لە نێوان خەڵكی، بەڵام ڕەوشت خراپی بە پێچەوانەوەیە.
  3. هاندان بۆ چاكەكاری بەرامبەر بە خەڵكی وخاكێتی، ودووركەوتنەوە لە توندوتیژی وئەركی ناڕەحەت خستنە سەر خەڵكی.
  4. هۆشداریدان سەبارەت بە قسە كردنێك كە زێدەڕۆیی وخۆبەگەورەزانین وشانازی وئەركی ناڕەحەت خستنە ئەستۆی تێدا بێت.
وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی ئیگۆری بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی تایلەندی ئاسامی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی داری ڕۆمانی مەجەری مالاگاشی الجورجية المقدونية الماراثية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر